پۆتین: پڕۆژەکانمان لە هەرێمی کوردستانی عێراق ڕەوان
دوای واژۆكردنی چهند گرێبهستێ له بوارهكانی وزهو بهرههم هێنان له نێوان گهوره كۆمپانیاكانی روسیاو ههرێمی كوردستان, ئەمڕۆ پێنجشەممە 2018/6/7، ڤلادمیێر پۆتین سەرۆکی ڕووسیا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند: “هەموو پڕۆژەکانمان لە هەرێمی کوردستانی عێراق ڕەوان و ئامانج لێیان هاندانی ململانێی ناوخۆیی نییە”.
گوتیشی: “پشتیوانی لە پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەین و لە داهاتووشدا پڕۆژەکانمان لە هەرێمی کوردستانی عێراق ئەنجامی باشیان دەبێت”.
پۆتین ئەوەشی خستە ڕوو، پەیوەندییەکی باش و دێرینمان لەگەڵ گەلی کوردستان هەیە و ئاگاداری تێکۆشانی خەڵکی کوردستانین بۆ وەدیهێنانی مافە ڕەواکانیان.