هوشیار زێباری: حكومهت و پهرلهمانی عێراق پێشیلكاری یاسایی و دهستورییان ئهنجام داوه
ھۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ههژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نوسیویهتی و دهڵێت:” حکوومەت و پەرلەمانی عێراق چەندین پێشێلکاریی دەستووریی و یاساییان ئەنجام داوە، پەرلەمانی عێراق ماوەی بەسەر چووە و مافی پەسەندکردنی پرۆژەیاساکانی نییە.
سهبارهت به ئهو پێشێلکاریی ویاسایی و دەستوورییانەی دانیشتنی رۆژی چوارشەممە 6ی6ی2018 هوشیار زێباری بهچهند خاڵێك پیشیلكاری یاسایی و دهستوری خستووەتە روو، کە بریتین لە؛
– پەرلەمان ئێستا تەنیا دەتوانێ پێشنیازی یاسایی بکات و بیداتە حکوومەت بۆ ئەوەی حکوومەت بیکاتە پرۆژەیاسا و بینێرێتە پەرلەمان، خۆی ناتوانێ پرۆژەیاسا پێشکەش بکات.
– دەستووری عێراقی و پەیڕوی ناوخۆی پەرلەمان رێگایان بە بەکراوەیی ھێشتەوەی دانیشتنەکان نەداوە.
– پەرلەمان لەو دانیشتنەدا، خۆی وەک لایەنێکی کێشەکانی دوای ھەڵبژاردن نیشان دا و ھەر خۆیشی وەک داوەرێک رەفتاری کرد. ئەو کارەشی لە بەرژەوەندیی ئەندامە شکستخواردووەکانی لە ھەڵبژاردن، کرد.
– کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق پەیوەست نییە بە پەرلەمان، تەنیا دەکەوێتە ژێر چاودێریی پەرلەمان.
پەرلەمان دەسەڵاتی دەرکردنی کۆمسیارانی کۆمسیۆن و دانانی دادوەر لە شوێنی ئەو کۆمسیارانەی نییە.
– ئەنجومەنی وەزیرانیش دەسەڵاتی دروستکردنی لێژنەیان بۆ دەستوەردان لە کاروباری کۆمسیۆن، چونکە کۆمسیۆن دەستەیەکی سەربەخۆیە.
هوشیار زێباری پێی وایە ئەو پێشێلکارییە دەستووری و یاساییانە دەرەنجامی ”ترسناک“یان لێ دەکەوێتەوە و کاریگەریی نەرێنییان بەسەر رەوشی ئەمنی و ئاشتیی کۆمەڵایەتیی وڵاتەوە دەبێت.
لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە 6ی6ی2018 پەرلەمان تاوتوێی پرۆژەیاسای ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنی کرد و پەسەندی کرد” پرۆژە پەسەندکراوەکە پێچەوانەی ھەموو یاساکانی دیکە، بەسەر ھەڵبژاردنێکدا جیبەجێ دەکرێت، کە بەر لە پەسەندکردنی ئەو پرۆژەیەی ھەموارکرد، ئەنجام دراوە.