پارتی و یه‌كیتی په‌رله‌مانی عێراق ئینفیعالی كردووه
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 7ی6ی2018 كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ردوو مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو، هه‌ردوو حیزب له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه ورایانگه‌یاند: ” وێڕای جه‌ختكردنه‌وه‌یان له یه‌كڕیزیى لایه‌نه كوردستانییه‌كان له به‌غدا، پارتى و یه‌كێتی له كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیاندا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌تیان له هه‌رێمى كوردستان ڕه‌ت كرده‌وه. هاوكات بڕیارى په‌رله‌مانى عێراقیان به بڕیارێكی ”ئینفیعالی” ناو بردووه، چونكه مافی دەنگدانی له پێشمه‌رگه سەندووەتەوە”.
له به‌یاننامه‌كه‌ی یه‌كێتی و پارتیدا هاتووه “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى دواى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق و لێكه‌وته‌كانى دواى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌كانى ده‌نگدان تاووتوو كرا و، هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرینگیى ته‌بایى و یه‌كڕیزیى لایه‌نه كوردستانییه‌كان له به‌غدا كرده‌وه”.
پارتی و یه‌كێتی جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه كه ” كۆبوونه‌وه هه‌ڵوه‌شاندنه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌تى له هه‌رێمى كوردستان ڕه‌ت كرده‌وه و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه به‌پێى ده‌ستوور هه‌ر هاووڵاتییه‌ك مافى ده‌نگدانى هه‌یه و ناتوانرێ ئه‌و مافه‌ى لێ زه‌وت بكرێت و پێویسته ڕێز له‌و مافه ده‌ستوورییه بگیرێت.
به‌یاننامه‌كه‌ی پارتی و یه‌كیتی جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه” كۆبوونه‌وه دووپاتى كرده‌وه، لە جیاتی ڕێزگرتن له ڕۆڵى قاره‌مانانه‌ى پێشمه‌رگه له شه‌ڕى دژى داعش و پێ‌زانین بۆ ئەو هەموو قوربانى و قارەمانییەتییە زۆره‌ی نواندوویانه، کەچی به بڕیارێكى ئینفیعالیى په‌رله‌مانى عێراق، مافی دەنگدانی لێ سەندراوەتەوە”.
راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی ده‌لێت:” كۆبوونه‌كه دۆخى ناوخۆى كوردستان و چه‌ند پرس و بابه‌تێكى دیكه‌ى په‌یوه‌ست به دۆخى عێراق و ناوچه‌كه تاووتوو كرد”.