یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان دیاریكرا

 

سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی فه‌له‌كی،رایگه‌یاند، له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانی ئیسلامی، یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ رۆژی هه‌ینی (15ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2018).

سه‌نته‌ره‌كه‌ روونیشیكرده‌وه‌، ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ (14ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2018)، به‌ چاو، مانگی یه‌كشه‌وه‌ی مانگی شه‌وال (شه‌شه‌ڵان) له‌ زۆربه‌ی وڵاته‌ ئیسلامییه‌كان ده‌بینرێت. هه‌ر بۆیه‌ رۆژی هه‌ینی (15ی حوزه‌یران) ده‌بێته‌ یه‌كه‌م رۆژی مانگی شه‌شه‌ڵان و یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی مانگی ره‌مه‌زان.

ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، له‌ به‌شێكی وڵاتانی ئیسلامی ئه‌سته‌م ده‌بێت مانگی یه‌ك شه‌وه‌ به‌ چاو ببینرێت.

رۆژنامه‌ی (عاجل)ی یسعوودی له‌ زاری شاره‌زای فه‌له‌كی (عه‌بدولعه‌زیز حصینی) گواسته‌وه‌، كه‌ “به‌ دڵنیاییه‌وه‌ مانگی ره‌مه‌زان ئه‌مساڵ ته‌نیا (29) رۆژ ده‌بێت و (15ی حوزه‌یران) یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنه‌”.

ئه‌و شاره‌زایه‌ ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، به‌ مه‌رجێك ئاسمان بێ هه‌ور بێت، ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه‌ (14ی حوزه‌یران) مانگ ده‌بینرێت.

Back to top button