به‌ر پرسێكی گۆڕان: یه‌كێتی له كه‌ركووك ته‌زویری نه‌كردایه كورد ده‌بووه خاوه‌نی 7 كورسی
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 12ـی ئایاری عێراق ئاشكرا كران, به‌ده‌ست هێنانی شه‌ش كورسی كه‌ركووك له لایه‌ن یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان, بووه جێگه‌ی نیگه‌رانی لیستی نیشیتمانی نێوان گۆڕان‌و هاوپه‌یمانی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی , به‌ر پرسێكی گۆڕانیش ده‌لێت:” ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ته‌زویری نه‌كردبایه, كورد ده‌بووه خاوه‌نی حه‌وت كورسی په‌رله‌مانی”.
میكائیل جه‌لال بەرپرسی مەكۆی دوبزی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: ئەگەر ساختەكاری نەبوایە كورسییەكانی كورد لە كەركوك زیاتر دەبوو دەبووە 7 كورسی.
وتیشی: ئەگەر رێككەوتن و ساختەكاری نەبێت توركمان تەنیا دوو كورسی دەهێنا و ئێستاش گرفتیان ئەوەیە كە حەسەن تۆران دەرنەچووە و ئەوانەی دەرچوون توركمانی شیعەن.