داعش پەلاماری گوندەكانی ناحیەی جەبارە دەدات

 

دەرنگانی شەوی 6-6 مەفرەزەیەك لە چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی داعش هێرشیان دەكەنە سەر گوندی سنوری ناحیەی جەبارەو بەو هۆیەشەوە هاوڵاتیەكی ئەو سنورە دەكوژرێت و هاوڵاتیەكی دیكەش بریندار دەبێت.

عارف عادل، بەڕێوبەری ناحیەی جەبارە راگەیاند” شەوی 6-6 چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی داعش، هێرشێكی چەكداریان كردۆتە سەر گوندی گڵابات و لەبەرامبەردا هاوڵاتیانی گوندەكە، بە هاوكاری هێزی خۆبەخش و سوپای عیراق، روبەرووی چەكدارانی ئەو رێكخراوە بونەتەوەو رێگەیان پێنەداون دزە بكەنە ناو گوندەكە”.

بەڕێوبەری ناحیەی جەبارە وتیشی ” هاوكات لە گەڵ ئەو هێرشەدا، چەكدارانی داعش زیاتر لە 30 گولە هاوەنیان هاویشتوەتە گوندی ئاشتۆكان، كە گوندێكی توركمان نشینەو هەروەها لەسەر رێگەی ئەو گوندە چەندین بۆمبیان داناوە و تەقینەوەی دانەیەكیان، بوەتە هۆی كوژرانی هاوڵاتیەكی ئەو گوندەو بریندار بوونی یەكێكی دیكەكەیان”.

Back to top button