دیپلۆماتكارانی ئه‌مریكا له چین توشی نه‌خۆشیه‌كی سه‌یر ده‌بن.
پاش ئه‌وه‌ی نیشانه‌ی تووشبوون به نه‌خۆشیـیه‌كی سه‌یریان تیادا ده‌ركه‌وتووه، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه ژماره‌یه‌ك دیپـلۆماتی خۆی له چین گه‌ڕاندووه‌ته‌وه وڵات.
هێزه‌ر ناوێرت وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه دوای ئه‌وه‌ی بۆیان یه‌كلابووه‌وه كارمه‌ندێكی كۆنسوڵخانه‌كه‌یان له شاری گوانگژۆ له باشوری چین تووشی نه‌خۆشییه‌ك بووه، تیمێكی پـزیشكییان بۆ ئه‌و وڵاته ره‌وانه‌كرد تاوه‌كو له باری ته‌ندروستی كارمه‌ندانی كونسوڵخانه‌كه و ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان دڵنیاببنه‌وه.
هێزه‌ر ناوێرت ده‌ڵێت: “له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌نجامی پـشكنینه‌كانی تیمه‌كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بڕیاری داوه ژماره‌یه‌ك له‌و كارمه‌ندانه بگه‌ڕێنێته‌وه تاوه‌كو پـشكنینی ته‌ندروستی زیاتریان بۆ بكرێت”.
لای خۆیه‌وه وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین باسی له‌وه كرد كه تا ئێستا كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكا به فه‌رمی ئه‌م بابه‌ته‌یان له‌گه‌ڵ باس نه‌كردوون.
مانگی هه‌شتی ساڵی رابردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا باسی له رووداوێكی هاوشێوه كرد كه له وڵاتی كوبا روویداوه، ئه‌ویش ژماره‌یه‌ك دیپـلۆماتی ئه‌مریكی له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له هاڤانای پایته‌خت تووشی كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشی بوون، له‌وانه ئازار له ناو گوێ و گوێ قورسبوون و سه‌رئێشه و گێژخواردن و خه‌وزڕاندن.
به‌پـێی لێكۆڵنه‌وه‌كانی په‌یوه‌ست به رووداوه‌كه‌ی كوبا، پێده‌چێت ئه‌و كارمه‌ندانه جۆره شه‌پـۆلێكی ده‌نگیان ئاڕاسته كرابێت كه گوێی مرۆڤ ناتوانێت گوێبیستی ببێت، به‌ڵام كاریگه‌ری له‌سه‌ر گوێ و مێشك ده‌بێت.