موقته‌دا سه‌در وعه‌مار حه‌كیم و ئه‌یاد عه‌لاوی هاوپه‌یمانێتیه‌كیان پێكهێنا

دوای ئاشكرا كردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایاری عێراق, له‌ ئێیستادا لیسته‌ براوه‌كان له‌ هه‌وڵی پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتیه‌كی گه‌وره‌ن به‌ مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق, دوای چه‌ندین دیدارو چاو پێككه‌وتن, ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ موقته‌دار سه‌دروعه‌مارحه‌كیم وئه‌یادعه‌لاوی هاوپه‌یمانێتیه‌كیان پێكهێنا.
به‌ پێی هه‌واڵی میدیاعێراقیه‌كان دوای كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌مڕۆ هه‌ر یه‌ كه‌ موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی لیستی سائیرو و عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی لیستی حیكمه‌و ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی وه‌ته‌نیه‌, هاوپه‌یمانێتیه‌كیان واژۆكرد, كه‌ ئێستا وه‌ك گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانێتی ده‌ناسێندرێت كه‌ زیاتر له‌ سه‌د كورسی هه‌یه‌.

ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه‌ یه‌كه‌م هاوپه‌یمانێتی دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی دوانزه‌ی ئایاری عێراقه‌.

Back to top button