ئیمارات: هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق پاشه‌كشێی و شكستی ئێرانی پیشانداین

 

دوای ئاشكرا یوونی ئاكامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایاری عێراق, ئه‌نجامه‌كه‌ی شكستی ئێرانی و كورت بوونی ده‌ستی ئێرانی لێده‌خوێندرێته‌وه‌, گه‌وره‌ به‌رپرسێكی میرنشینه‌ یه‌كگرتووه‌كانی عه‌ره‌ب(ئیمارات) رایگه‌یاند، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاماژه‌ن‌ بۆ كورتهێنانی هه‌ژموونی ئێران و شكستی خواسته‌كانی بۆ گه‌یشتن به‌ چه‌كی ناووكی‌.

له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی رۆژی (12ی ئایار)ی رابردوو، لیستی (سائیرون)ی سه‌ر به‌ (موقته‌دا سه‌در) توانی ببێته‌ براوه‌ی یه‌كه‌م و كار بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت بكات.

سه‌در هه‌رچه‌نده‌ به‌ نه‌یاری ئه‌مریكا هه‌ژمار ده‌كرێت، هاوكات به‌رهه‌ڵستكاری سیاسه‌ته‌كانی ئێرانیشه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا.

(ئه‌نوه‌ر قه‌رقاش) وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات، به‌ رۆژنامه‌ی (ناشیوناڵ)ی راگه‌یاند، “جیهانی عه‌ره‌بی ده‌یه‌وێت چیدیكه‌ به‌ چاویلكه‌ی تائیفییه‌وه‌ نه‌ڕوانێته‌ كێشه‌كانی و ناوچه‌كه‌ پێویستی به‌ پشتیوانیكردنی سه‌نته‌رنێكی عه‌ره‌بی هه‌یه”‌.

گوتیشی: “زۆربه‌ی ئه‌و لێدوانانه‌ی له‌ عێراقه‌وه‌ گوێبیستیان ده‌بین، به‌ روونی ئاماژه‌ن بۆ به‌رهه‌ڵستی هه‌ژموونی ئێران و ئه‌مه‌ش مانای وایه‌ ناسنامه‌ی عێراقی بوون، خه‌ریكی هێزی خۆی به‌ده‌ستده‌هێنێته‌وه‌”.

هه‌روه‌ها گوتی: “ئه‌گه‌ر ئێران هێشتا سوور بێت له‌سه‌ر روانگه‌ی توندی تائیفیانه‌ی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ هێزی سه‌ره‌كی له‌ ناوچه‌كه‌دا ئه‌وا ده‌توانم بڵێم ئێران رووبه‌ڕووی گورز ده‌بێته‌وه‌ و پێشكه‌وتنی به‌رده‌وام نابێت”.

سه‌رچاوه‌: رۆیته‌رز

Back to top button