سه‌رۆكی ڕوسیا باس له‌ چه‌سپاندنی ڕیفراندۆم و پرۆژه‌كانییان له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

سەرۆكی رووسیا ده‌ڵێت: پڕۆژەكانی وڵاتەكەی لە هەرێمی كوردستانی عێراق شەرعین و ئامانج لێیان هاندانی ململانێی ناوخۆیی نییە”.
 
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 7ی6ی2018 ڤڵادیمێر پووتین سه‌رۆكی ڕوسیا لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەنووسیدا رایگه‌یاند: ” پەیوەندییەكانمان لەگەڵ حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان پەرەپێدەدەین و لە داهاتوودا پڕۆژەكانمان لە هەرێمی كوردستانی عێراق ئەنجامی باشیان دەبێت”.
 
سه‌رۆكی روسیا ڕاشیگه‌یاند :”ئێمە لەگەڵ گەلی كورد ھەمیشە لە پەیوەندییەكی باش و دێرین و تەندرووست و ھەماھەنگدا بووین، بە پێویستی دەزانین كە باسی بەھرەمەندی گەلی كورد بكەین، ئاگاداری تێكۆشانی ئەوانین بۆ وەدیھێنانی مافە رەواكانیان، ئێمە دەبینین و تێدەگەین چی لە عێراقدا دەگوزەرێت”.
 
هه‌روه‌ها گوتیشی :” ئێمە ئەنجامەكانی ریفراندۆممان بینی، دواتر بینیمانیشمان چۆن ئەو بریارە له‌ لایەن كوردستانی عێراقەوە چەسپێنرا، ئێمە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ بەغدا ھاوسەنگ رادەگرین، ھەموو پلانەكانمان لە عێراق و كوردستان، بە یاسا رێكده‌خه‌ین”.
Back to top button