دەرهێنەرێكی كورد دیمەنەكانی رابردوی لهناو داعشدا دهكاته فلیم و تۆماری دهكات
دەرهێنەرێكی كورد بەهۆی ئەوەی بۆ تۆماركردنی دیمەنەكانی فلمێكی، گیانبازی بەخۆیەوە كردووەو چووەتە ناو جەرگەی دەسەڵاتی داعش لەسوریا، خەڵاتی باشترین دەرهێنەرو فلمی جیهانی پێبەخشرا.
تەلال دەركی، دەرهێنەری كوردی لەدایك بووی شاری دیمەشقی سوریا، كە ئیستا لە ئەڵمانیا نیشتەجێیە بەهۆی دەرهێنانی فیلمی “لەبارەی باوكان و كوڕەكانیانەوە” لە سوریا كە خۆی چوو بۆ ناو داعش و لەوێ دیمەنەكانی تۆماركرد، خەڵاتی زێڕینی باشترین دەرهێنەر و فیلمی جیهانی لە پەنجاوھەشتەمین فێستیڤالی فیلمی دۆكومێنتاریی كراكۆڤی وەرگرت .
تەلال دەركی بە كامیراوە چووە ناو داعش لە سوریاو خۆی وا نیشاندا كە لەگەڵ ئەواندایەو ھاوڕایە لەگەڵیان، بۆیەش توانی بچیتە ناو مەیدانەكانی شەڕو مەشق و ڕاھێنان و توانی ریكۆردی ڤیدیۆیی بكات.
تەلال دەركی، ماوەی نزیكەی ١٥ ساڵ كاری وێنەگری و یاریدەدەری وێنەگری و كامیرامانی لە سوریا بۆ كەناڵەكانی عەرەب تی ڤی و سی ئێن ئین و رۆیتەرز و كەناڵەكانی تر كردوە، بەهۆی دەرهێنانی فلمی “باوكان و كوڕان” خەڵاتی باشترین فیلمی جیهان و نازناوی “چاونەترس لە جیهانێكی دڕەندەدا”ی پێبەخشرا.
فیلمەكە لەھەمانكاتدا خەڵاتێكی تری بردەوە كە ئەویش خەڵاتی فیدراسیۆنی ڕەخنەگرانی فیلمە International Federation of Film Critics (FIPRESCI).
لە فلمەكەدا، تەڵاڵ نیشانی دەدات چۆن لە نێو داعشدا باوكەكان كوڕەكانیان پەروەردە دەكەن بە بیروباوەڕی توندڕەوی و كاری “تیرۆریستی” بە مناڵەكانیان ئاشنا دەكەن و دەڵێت” من وەك یەكەم كەس بە كامێڕاوە چوومە نێو داعش لە سووریا و وێنەیكانم دۆكیۆمێنت كرد كە لە ناو داعش چیدەگوزەریت”.