یانه‌ی ریال مه‌درید یه‌كه‌م گرێبه‌ستی خۆی ئه‌نجامدا.

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی  توانی سەرکەوتوو بێت لە هێنانی یاریزانی بەرازیلی یانەی سانتۆس رۆدریگۆ گۆس کە تەمەنی تەنها ١٧ ساڵە و نرخی هێنانیشی ٤٥ ملیۆن یۆرۆی تێچووە.”

رۆژنامەی گلۆبۆی بەرازیلی وردەکاری گرێبەستی ئەو یاریزانە لە لایەن یانەی ریاڵ مەدریدە ئاشکرا دەکات و بڵاوی کردۆتەوە گرێبەستە ٤٥ ملیۆن یۆرۆی تێچووەو یانەی سانتۆس لە %٨٠ پارەکە دەبات کە ٣٦ ملیۆن یۆرۆیەو لە %٢٠ی ئەو بڕە پارەیەش بۆ یاریزانەکەیە کە ٩ ملیۆن یۆرۆ دەبێت.
رۆدریگۆ گۆیس بەرازیلیەو تەمەنی ١٧ ساڵەو لە یانەی سانتۆس یاری دەکات، یانەی ریاڵ مەدرید دوای کێبڕکێکردنی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە توانی سەرکەوتوو بێت لە هێنانی ئەو یاریزانە.

س.د

Back to top button