مەسرور بارزانی چەند كارەكتەرێكی ئیقلیمی ئاشكرا دەكات

خواكوڕك

مەسرور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایش لەمیانی دیمانەیەكی لەگەڵ سكای نیوز دا دەلێت چەند كارەكتەرێكی ئیقلیمی هەیە نایانەوێت پێشمەرگە پڕ چەك بكرێت، پێیان وایە پڕ چەك كردنی پێشمەرگە، دەبێتە هۆكاری بەهێز بوونی لەناو چەكەدا، ئەمەش لە بەرژەوەندی خۆیان نابینن، بۆیە من هەمیشە ئەوان دڵنیا دەكەمەوە، كە بەهێز بوونی پێشمەرگە بەمانای بەهێز بوونی كوردستان دێت، بۆیە نامەوێت ناویان بێنم چونكە كارەكتەری ئیقلیمی دیار و ئاشكران.
 
هەروەها مەسرور بارزانی ئەوەش دەلێت خۆتان دەزانن هەرێمی كوردستان نزیكەی دوو ملیۆن لەئاواری سوریا و عێراقی لەخۆ گرتووە و ئێستاش پێشبینی دەكەین ئاوارەكان زیاتر ببێت بۆیە حكومەتی هەرێم ئەوە لەتوانای دایە ئامادە كاری بۆ ئاوارەی تر كردووە، بەڵام حكومەتی هەرێمی كوردستان توانای دابین كردنی پێداویستی نیە.
 
هەر لە دیمانەكەدا راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایش باس لە شەری مووسڵ دەكات و دەلێت شەڕی مووسڵ سەخت دەبێت زانیاری لەبەردەست دان كە داعش خۆی بۆ شەرێكی دژوار ئامادە دەكات، تونێلی زۆری لەو شارە لێداوە، ئێمەش خۆمان بۆ شەرێكی دژوار و درێژخایان ئامادە كردووە.
 
 
Back to top button