رۆنــــــــــــــاڵدۆ بڕیاره‌ قورسه‌كه‌ی دا.

لە ژمارەی دوێنێیدا رۆژنامەی ئابۆلای پۆرتوگالی بڵاوی کردۆتەوە.” كه‌ یاریزان رۆناڵدۆ دەیەوێت لە یانەی ریاڵ مەدرید بڕوات و نایەوێت لە وەرزی داهاتوو لەم یانەیە درێژە بە یاریکردن بدات.”

رۆژنامەکە ئاشکرای کردووە.” كه‌ یاریزان رۆناڵدۆ کێشەی پارە و زیادکرنی موچەکەی نیە بەڵکوو چوونی ئەو یاریزانە پەیوەستە بەوەی رێزی لێ ناگیرێت لە لایەن ئیدارەی یانەکەو سەرۆکی ریاڵ مەدریدەوە بۆیە دەیەوێت لە مەدرید بڕوات.

بە قسەی رۆژنامەکە وێستگەی داهاتووی رۆنالدۆ یانەکانی ئینگلتەرا یان فەرەنسا یان ئیتاڵیایە.

لە چەند رۆژی رابردوو نوێنەری رۆناڵدۆ وئیدارەی یانەی ریاڵ مەدرید کۆبونەوە بەڵام کۆبونەوەکە هیچ ئەنجامێکی نەبوو، رۆژنامەکانی ئیسپانیاش باس لەوە دەکەن هەرگیز رۆناڵدۆ لەم کاتەی ئێستادا پەیوەندی لەگەڵ ریاڵ مەدرید خراپ نەبووەو لە ئێستادا کێشەکانیان لە لوتکەدایە.

Back to top button