وهزارهتی كشتوكاڵ له بارهی ئهم خواردنهوه هۆشداری دهداته هاووڵاتیان.
وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند، جگەری بەستوی ئێرانی بەبێ رەزامەندیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری و ئەنجامدانی پشكنین داخل بووە و داوا لە هاوڵاتیان دەکەین بەهیچ جۆرێک نەیکڕن.”
بەگوێرەی راگەیەندراوک کەوەزارەتی کشتوکاڵ لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی بڵاویکردووەتەوە ئاماژەی بەوەداوە.” كه لە ئێستادا لە هەندێك ماركێتەكانی فرۆشتنی گۆشت، جگەری مریشكی بەستووی ئێرانی، کە رێگاپێنەدراوە هاوردەی ناو هەرێمی كوردستان و عێراق دەکرێت، بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەکەین، بە هیچ جۆرێک جگەری بەستوی ئێرانی نەکڕن،
وەزارەتی کشتوکاڵ ئاشکراشی کردووە.” کە ئەو جگەرە لە نەخۆشیی ئەنفلەوانزای باڵندەی زۆر كوشندە لە ئێران دروستبووە و بەبێ رەزامەندیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری و ئەنجامدانی پشكنین داخل بووە، بۆیە ناكرێت هاووڵاتیان بەكاریبهێنن لەپێناو پاراستنی تەندروستیان لە نەخۆشیی مەترسیدار.