هێزهی پێشمهرگهی یهكێتی : ههڵوهشاندنهوهی دهنگهی پێشمهرگه یاری كردنه به ئاگر كه زۆڵهكوردهكانی پێدهسوتێت

فهرماندهیی هێزهكانی 70ی پێشمهرگهی یهكێتی له بهیاننامهیهكدا لهبارهی سوتاندن و لهناو بردنی دهنگهكانی پێشمهرگه و دژه تیرۆر و ئاسایشی و پۆلیس رایگهیاند، یاری كردن بهدهنگی پێشمهرگه یاری كردنه به ئاگر كه زۆڵهكورد و قین لهدڵانی پێ دهسوتێت، له بهیاننامهكهدا هاتووه” بێڕێزیكردن بەرامبەر دەنگی پێشمەرگە و هێزەكانی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بێڕێزیكردنە بەرامبەر خەبات و گیانبازی سەدان هەزار شەهید و هاوسەنگەرەكانیان ، ئەم هەنگاوەش یاریكردنە بە ئاگرێك كە لەئەنجامدا پیلان و بەختی ئاژاوەگێڕان و زۆڵە كوردانی تیادا دەسوتێت و نەجەماوەری كوردستان لەخۆفرۆشان خۆشدەبێت و نە دوژمنانی گەلەكەمان پاداشتیان دەداتەوە.
ههر له راگهیاندراوهكهدا هاتووه”رۆژی 6ی حوزەیرانی 2018 رۆژێكی پڕ شەرمەزارییە بۆ ئەوانەی لەناو حەرەمی پەرلەمانی عێراقەوە پیلانی پوچەڵكردنەوەی دەنگی تایبەتی كوردستانیان راگەیاند ، ئەو دەنگانەی كە دەنگی دلێری هێزی پێشمەرگە و دژە تیرۆر و هێزەكانی پۆلیسی ناوخۆن ، دەنگی ئەوانەن كە سەرچاوەی پاراستنی گەلی كوردستان و دابینكردنی ئارامی هەرێمی كوردستانن.
دهقی ڕاگهیهندراوهكهی فهرماندهیی هێزهكانی 70ی پێشمهرگه:
لەلای هەموو لایەك ئاشكرایە كەهێزی پێشمەرگەی كوردستان هەڵگیرسێنەری شۆڕشی گەلی كوردستانە و داینەمۆی بەردەوامی خەبات و بەرخۆدان بووە بەدرێژایی مێژووی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستان.
هەر لەسەر دەستی ئەم هێزەدا داگیركەر لەبەشێكی كوردستان وەدەرنرا و توانرا حكومەتی هەرێمی كوردستان دابمەزرێت ، هەر ئەم هێزەش پارێزەری ئەم ئەزموونە و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بووە لەبەرامبەر هەڕەشەی دوژمنان و پەلاماری تیرۆریستان.
لەكاتی سەرهەڵدانی تیرۆریستانی داعش و پەلامارەكانیان بۆ سەر كوردستان هەر زوو هێزی پێشمەرگە بووە قەڵغانی پاراستنی خەڵك و خاكی كوردستان لە تیرۆریستانی داعش و ئازادكردنەوەی ئەو ناوچە جێناكۆكانەی كە سوپای عێراق چۆڵیكردبوو كەوتبووە ژێركۆنترۆڵی تیرۆریستانی داعش هەر لە زوممارەوە تا نەفتخانە ، لەو پێناوەشدا هەزاران فەرماندە و پێشمەرگەی قارەمان شەهیدبوون.
هەموو دونیا شاهیدی رۆڵی جوامێرانەی هێزی پێشمەرگەن لە شكاندنی ئەفسانەی داعش و پاراستنی هەموو پێكهاتەكانی ناوچە جێناكۆكەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و دژە تیرۆر كەشێكی ئارام و سەقامگیریان بۆ دانیشتوانی ئەو ناوچانە و تەواوی هەرێمی كوردستان رەخساندووە.
جەماوەری بەشەرەفی كوردستان ….
هێزی پێشمەرگەی كوردستان و هێزەكانی دژە تیرۆر و ناوخۆ بەهەموو بەش و جۆرەكانییەوە ، هێزێكی كاریگەرن بۆ چەسپاندنی یاسا و دەستور لەهەرێمی كوردستان ، لە بەرامبەریشدا چاوەڕوانی هیچ پاداشت و سوپاسێك نیە بەڵام هەرگیز چاوەڕێ نەبووین كە گروپ و كەسانێك هەبن هەوڵی پەراوێزخستن و بێڕێزیی نواندن بن بەرامبەر بە هێزی پێشمەرگە و بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلەكەمان.
رۆژی 6ی حوزەیرانی 2018 رۆژێكی پڕ شەرمەزارییە بۆ ئەوانەی لەناو حەرەمی پەرلەمانی عێراقەوە پیلانی پوچەڵكردنەوەی دەنگی تایبەتی كوردستانیان راگەیاند ، ئەو دەنگانەی كە دەنگی دلێری هێزی پێشمەرگە و دژە تیرۆر و هێزەكانی پۆلیسی ناوخۆن ، دەنگی ئەوانەن كە سەرچاوەی پاراستنی گەلی كوردستان و دابینكردنی ئارامی هەرێمی كوردستانن.
ئێمە لەكاتێكدا ملكەچی هەموو بڕیارێكی دەستوری و یاسایین كە بە یەكسانی لەخزمەتی هەموو پێكهاتەكانی گەل و نیشتماندا بێت لەهەمان كاتدا هەر بڕیار و پیلانێك رەتدەكەینەوە كە دەنگی دەیان هەزار رۆڵەی تێكۆشەر و نیشتمانپەروەری ئەم كوردستانە بێ مروەتانە پوچەڵ بكاتەوە و بكرێتە ئەجندای قین لەدڵان و ناحەزانی هێزی پێشمەرگە و پۆلیسی كوردستانەوە ، بێڕێزیكردن بەرامبەر دەنگی پێشمەرگە و هێزەكانی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بێڕێزیكردنە بەرامبەر خەبات و گیانبازی سەدان هەزار شەهید و هاوسەنگەرەكانیان ، ئەم هەنگاوەش یاریكردنە بە ئاگرێك كە لەئەنجامدا پیلان و بەختی ئاژاوەگێڕان و زۆڵە كوردانی تیادا دەسوتێت و نەجەماوەری كوردستان لەخۆفرۆشان خۆشدەبێت و نە دوژمنانی گەلەكەمان پاداشتیان دەداتەوە.