چاودێرانی سیاسی ئه‌وه‌ی رووده‌دات، له ساخته‌كاری و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ته‌نها یه‌كێتی و گۆڕان لێی به‌رپرسن
پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی باڵایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، كه ئه‌وكاته سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی لای پارتی دیموكراتی كوردستان بوو، په‌رله‌مانی عێراق بریاری دامه‌زراندنی چه‌ندین كۆمسیاری له كۆمسیۆن دا، كه دوو ئه‌ندامی كوردی تێدا بوو، له ” یه‌كێتی و گۆڕان” پارتی كه براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بوو، بێ به‌ش كرا، ئه‌ندامیان پێ نه‌دا، چاودێرانی سیاسی پێیان وایه كێ له‌كۆمسیۆن بێت، هه‌ر ئه‌ویش به‌رپرسیاره، ئاخر له‌كوێی دونیا هه‌بووه تۆ به‌رپرس بیت له كۆمسیۆن ئه‌و هه‌موو پێشه‌ڵكاریه بكرێت له هه‌ڵبژاردن بخه‌یته ئه‌ستۆی خه‌ڵكێكی تر”،
ئه‌مه چه‌ندین جاره بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی پۆست له‌به‌غدا وه‌رده‌گرن، به‌ڵام پۆسته‌كانیان جگه له‌وه‌ی بێ ده‌سه‌ڵاترین پۆستن، له‌رووی كه‌سایه‌تی و قورسیای سیاسی، كه بۆته پارێزه‌ری حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق، به‌رده‌وام ئه‌م پۆستانه‌ش بوونه‌ته كێشه به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان و خۆشیان، جگه له پۆستی سه‌رۆككۆمار و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، هه‌ردوو پشكی كورد له كۆمسیاران له كۆمسیۆنی باڵا هه‌ڵبژاردنی عێراق، جارێكی تر بوونه‌ته كێشه به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان، سوتاندنی ده‌نگ و ته‌زویر كردنی زۆر”.
چاودێرانی سیاسی له‌و باره‌یه‌وه، ده‌لێن، بوونی ئه‌م دوو حزبه له‌هه‌ر پۆستێك وێرانیه‌ك بۆ كورد ده‌هێنێت، با خه‌ڵكی كوردستان یه‌ك پرسیار له‌خۆی بكات، پۆستی جێگری سه‌رۆك په‌رله‌مان و سه‌رۆككۆماری عێراق، چ سودێكی بۆ خه‌ڵكی كوردستان هه‌بووه، كوا هه‌ڵوێسته‌كانیان، له‌مه‌ر كه‌ركووك و دۆزخورماتوو، باشه دامانا ئه‌مانه له‌نا هه‌رێمی كوردستان نین، ئه‌وان ئه‌وانه به‌كورد نازانن! ده‌ی كوا هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر مووچه بڕین، ئه‌م دوو پۆسته ئه‌وه‌نده له‌چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا دژی هه‌رێمی كوردستان به‌كار هاتووه، یه‌ك كه‌س نیه بتوانێت یه‌ك ده‌ستكه‌وت له‌مانه بژمێرێت بۆ كورد”.