خۆپیشاندان یان رقی له‌مێژینه‌یان به‌رامبه‌ر پارتی؟!
کامیار
خۆپیشاندان و داواکردنی مافی تاک و کۆمه‌ڵگا مافی هه‌ر تاکێکی هوشیاره، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرینگه چۆن و به چ شیوازێک ئه‌و مافه به‌رجه‌سته ده‌کرێت؟ لای هه‌مووان ئاشکرایه نه‌وشیروان و برایم ئه‌حمه‌دی باوکی هێرۆ هه‌ر له سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئه‌یلولی مه‌زنه‌وه بوونه‌ته هۆی دروستبوونی درز له‌نێو کورددا و دواتریش بوونه‌ته دوژمنی سه‌رسه‌ختی کوردایه‌تی و پارتی، هه‌ر له جاشایه‌تیه‌کی برایم ئه‌حمه‌ده‌وه بگره تا ده‌گاته جاشایه‌تی نه‌وشیروان و هێرۆ بۆ مالیکی و دوژمنه‌کانی ئێستای کورد.
هه‌میشه نه‌وشیروان و هێرۆ ویستویانه خه‌ڵکی ئاسایی بکه‌نه مه‌قاش بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌کانیان وه‌ک له 17 شوبات بینیمان که چۆن گۆڕان و نه‌وشیروانی ته‌وروه‌شین و دیل کوژ سواری داواکاریه‌کانی خه‌ڵک بوون. له کاتێکدا که سه‌رۆکی حکومه‌تی ئه‌وکاته به‌رهه‌م ساڵح بوو له پشکی یه‌کێتی، به‌ڵام دڕنده‌ئاسا په‌لاماری باره‌گاکانی پارتیان دا، و له سه‌ره‌تاوه خۆیان له خۆپیشانده‌ران بێبه‌ری کرد و نه‌وشیروان له به‌یاننامه‌که‌یدا که له پێنجوێنه‌وه ره‌وانه‌ی کردبوو به روونی نوسیبوی تێکده‌ر و گێره‌شیوێنن و دواتر هه‌ر خۆی و کۆمه‌ڵی ئیسلامی خاوه‌نی گێره‌شیوێنان بوون.
ساڵیک به‌ر له ئێستا و دوای شکستیان له په‌رله‌مانی کوردستان، به هه‌مان نوشیروان و هێرۆ و عه‌لی باپیری هاوبیری ویستیان هه‌مان هه‌وڵه‌کانی رابردوویان چه‌ندباره بکه‌نه‌وه و پارتی ناچار بکه‌ن به سازش کردن له‌سه‌ر مافه‌کانی گه‌لی کورد، و له ده‌ڤه‌ری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری و به هاندانی هه‌ڵسوراو و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی هه‌ریه‌که له گۆڕان و کۆمه‌ڵ هێرشیان کرده سه‌ر جه‌ندین باره‌گای پارتی و چه‌ندین کادیر و پێشمه‌رگه‌ی پارتی شه‌هید بوون له کاتێکدا هه‌ر پارتیه پشکی شیری سه‌نگه‌ره‌کانی پاراستنی کوردستانی گرتووه و به‌م کاره‌شیان داعش به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی ده‌ستخۆشی لێکردن و ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره بۆ خزمه‌تکردنیان به دوژمنان.
عه‌لی باپیر و نه‌وشیروان مسته‌فا و هێرۆ، تاوانباری سه‌ره‌کی هێرشکردنه سه‌ر باره‌گاکانی پارتین له‌و سنورانه، چونکه ئاسایش و هیزی چه‌کداری ئه‌و سنورانه راسته‌وخۆ له ژێر فه‌رمانی هێرۆدان و به هیچ شیوه‌یه‌ک پاریزگاریان له‌و باره‌گایانه‌ی پارتی نه‌کردووه و نه‌وشیروان مسته‌فاش به‌ڵگه‌ی نوسراو و گرته‌ی ده‌نگی هه‌یه چۆن هه‌ڵسوڕاوانیان هانده‌دات بۆ هێرش کردنه سه‌ر باره‌گاکانی پارتی و عه‌لی باپیریش به‌وه‌ی که زۆرینه‌ی سوتێنه‌ر و بکوژه‌کانی ن‌و گێرشێوێنان سه‌ر به حزبه‌که‌ی ئه‌و بوون، و هۆکارێکی ده‌ستخۆشی داعش بۆ گێره‌شیوێنان ئه‌مه بووه.
له ئێستاشدا هه‌ر ئه‌وانه‌ن که له رابردوودا له پشت هێرش کردنه سه‌ر پارتی بوون و ده‌یانه‌وێ له رێگای سواربوونی داواکاری خه‌ڵکه‌وه رقی له‌مێژینه‌ی خۆیان و باوانیان به‌رامبه‌ر پارتی ده‌ربڕن، به‌ڵام مێژوو پێمان ده‌ڵێ وه‌ک رابردوو رابردوو مایه‌پوچ ده‌بن.