ئه‌ردۆگان سێ شوێنی له دیاری كرد بۆ هێرش كردنه سه‌ر په‌كه‌كه له‌هه‌رێمی كوردستان
پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و پاشه‌كشه به پێشمه‌رگه و فرۆشتنی كه‌ركووك له‌لایان، ” بافل تاله‌بانی و لاهور جه‌نگی و ئاڵا تاڵه‌بانی و ئاراس جه‌نگی” بنه‌ماڵه‌ی جه‌نگی و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و تاڵه‌بانی” توركیا ده‌ستی كرد، به پیلان بۆ هاتنه ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپراسیۆنی دژی په‌كه‌كه له شنگال و مه‌خموور و قه‌ندیل ئه‌ندام بدات”.
له ئێستادا توركیا ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكاته سه‌ر قه‌ندیل و مه‌خموور و شنگال له‌و باره‌یه‌وه”ئه‌ردۆگان له دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سێ ئێن ئێنی توركی گوتی” ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر قه‌ندیل ده‌ست پێده‌كه‌ن و جگه له قه‌ندیلیش ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر شه‌نگال و مه‌خمووریش ده‌ست پێده‌كه‌ن، چونكه پێیوایه مه‌خموور بووه‌ته قه‌ندیلی دووه‌م بۆ په‌كه‌كه”.
هه‌ر لهدیمانهكهی دا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سی ئێن ئێن گوتیشی” مه‌خموور زۆر گرنگه، ئێمه له مه‌خمووریش ده‌ده‌ین و په‌كه‌كه‌ی لێ ده‌رده‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر تیرۆر له عێراقه‌وه هه‌ڕه‌شه بێت بۆ سه‌ر توركیا، له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی به‌غدا قسه ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر به‌غدا گوتی چاره‌ی ده‌كه‌ین، پێمان خۆشه، ئه‌گه‌ر پێشی نه‌كرا، ئێمه خۆمان له شه‌نگال و قه‌ندیل ده‌ده‌ین، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی مه‌خموور سه‌رۆككۆماری توركیا گوتیشی”مه‌خموور زۆر گرنگه و ده‌بێت نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش چاره‌سه‌ری نه‌كه‌ن، توركیا ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر مه‌خمووریش ده‌ستپێده‌كات”.