ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید و هۆشیار عه‌بدولڵا، تكایه برایان ئاگادار بن ئێمه مه‌به‌ستمان له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگی تایبه‌ت له پۆلیسی فیدراڵی و حشدی شه‌عبی و سوپای عێراقی نیه
رۆژی ته‌واو بوونی نیسابی قانوونی له په‌رله‌مانی عێراق، كه بریاردرا، به‌ده‌ست هه‌ژماری ده‌نگه‌كان بكرێت، له‌پاڵ ئه‌و بریاره‌ش، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگی تایبه‌ت و ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ئاواره‌كان خرایه ناو بریاره‌كه، ده‌بێته گرژی له‌نێوان په‌رله‌مانتاران له‌ناو په‌رله‌مانی عێراق، له‌و كاته ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید و هۆشیار عه‌بدولڵا هه‌ستاونه‌ته‌وه، گوتوویانه، برایان مه‌به‌ستی ئێمه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگی تایبه‌تی” له پۆلیسی فیدراڵی و سوپای عێراق و حشدی شه‌عبی و هێزه‌كانی ناوه‌خۆی عێراق نیه” به‌ڵكو ئامانجی ئێمه به‌دیاری كراوی هێزی میلیشیایی پێشمه‌رگه‌یه”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بۆ خواكورك نهێنیه‌ك ئاشكرا ده‌كات و رایدهگهێنێت، له‌كاتی ده‌ركردنی بریاره‌كانی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی 12ی 5ی 2018ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كه بریار دراوه ” ده‌نگی تایبه‌ت و ئاواره‌كان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵوه‌شێته‌وه” هه‌ریه‌كه له هۆشیار عه‌بدولڵا و ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، هه‌ستاونه‌ته‌وه، به‌ئاشكرا له‌ناو په‌رله‌مان گوتوویانه، به‌رێزان مه‌به‌ستی ئێمه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگی تایبه‌ت هێزه قاره‌مانه‌كانی” سوپایی عێراق و حشدی شه‌عبی و پۆلیسی فیدراڵی و هێزه‌كانی ناوه‌خۆی عێراق نیه” به‌ڵكو مه‌به‌ستی ئێمه ته‌نها ده‌نگی میلیشیاكانی پێشمه‌رگه‌یه”.
سه‌رچاوه‌كه ده‌شلێـ”ئه‌م قسانه له‌به‌رچاوی ” مووسه‌نا ئه‌مین و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی تری یه‌كگرتوو كه به‌شدار بوون كراوه، هیچ یه‌كێك له‌مانه قسه‌یه‌كیان نه‌گوتووه به‌ڵكو به پێكهنینوه، سه‌ریان له‌قاندووه، گۆڕان و كۆمه‌ڵ به‌ئاشكرا و به‌ده‌نگێكی به‌رز گوتوویانه، ده‌نگی تایبه‌تی پێشمه‌رگه هه‌ڵوه‌شێنه‌وه”.