بەڤیدیۆ، لەسەر داوای گۆڕان و بەرهەم ساڵح، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی دەنگی پێشمەرگە دراوە
دوای ئەوەی پەرلەمانی عێراق بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی دەنگدانی تایبەتی دەرکرد لەهەرێمی کوردستان، پەرلەمانتارلکی عێراق دەڵێت: بڕیارەکە بە مەبەست و ناڕەوابوو.
پەرلەمانتارێکی نزیک لەنوری مالیکی دەڵێت: گۆڕان و کۆمەڵ لە پەرلەمانی عێراق بە توندی سور بونە لەسەر ئـەوەی بڕگەی پوچەڵکردنی دەنگی پێشمەرگە و ئـاسایش و ھێزەکانی ناوخۆ بخرێتە نێو یاساکە، چونکە سەرەتا لە پڕۆژە یاساکە دا ئـەم بڕگەیە نەبووە،بەڵام لە دوا ساتەکان ئـەو بڕگەیە زیاد کرا (بەقەلەم جاف) بۆ ئـەوەی کێشە دروست نەبێ و یاساکە تێپەڕێندرێت.
ئەو پەرلەمانتارە ئـاماژەی بەوەش کردووە کە زۆربەی لایەنە سیاسیە عەرەبەکان تیشکیان لەسەر دەنگەکانی کوردستان نەبوو بەڵکو ئـەوان خەمیان دەنگی خۆیان بوو، بەڵام لەبەر ھەرەشەی تێکدانی نیساب لە لایان گۆڕان و کۆمەڵەوە ڕازی بوون ئـەو بڕگەی ئـەوان بخرێتە نێو یاساکەوە.
تێبینی: لە وێنەکە دا دیارە کە چۆن ئـەو بڕگەی تایبەت بە پوچەڵکردنی دەنگی تایبەتی کوردستان زیاد کرواە