هه‌ولێر… لەسەر داوای پۆلیسی ئەڵمانیا بكوژی كچێكی ئه‌ڵمانی ده‌ستگیر كرا
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی (DW)ی ئه‌ڵمانی، لەسەر داوای پۆلیسی ئەڵمانیا هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی كوردستان كۆچبه‌رێكیان ده‌ستگیر كردووه كه تۆمه‌تباره بەدەستدرێژی سێکسی بۆ سەر کچێكی ئەڵمانییو دواتر کوشتنی.
سایتی (DW)ی ئه‌ڵمانی له‌سه‌ر زاری هۆرست سیهۆڤەر وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیاوه رایگه‌یاندووه، ئەو کۆچبەرە عێراقییەی تۆمەتبارە بەدەستدرێژی سێکسی بۆ سەر کچە ئەڵمانییەکەو کوشتنی، ناوی عەلی بەشارەو کاتژمێر ٢ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر داوای پۆلیسی ئەڵمانیا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی “باكه‌ری عێراقه‌وه” دەستبەسەر کراوە.
ئەو کچەی کە دەستدرێژی کراوەتە سەرو دواتر کوژراوە، ناوی سوزانا فێڵدمانهو ته‌مه‌نی ١٤ ساڵه، تۆمەتبارەکەش تەمەنی ٢٠ ساڵانە کە چەند ڕۆژی ڕابردو لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەیدا گەڕاونەتەوە بۆ عێراق بۆ شاری هەولێر.
سوزانا دانیشتوی شاری مەینزی نزیک فرانکفۆرت بووەو ڕۆژی ٢٢-٢٣ـی ئایاری ڕابردو دیار نەماوە، بەڵام ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردو لەنزیک سەنتەرێکی پەنابەری لەویسبادن دۆزراوەتەوە، ئەو شوێنەی عەلی بەشاری لێ ژیاوە.
سایتی (DW) ئه‌وه‌شی خستۆته‌رو كه عەلی بەشار له‌مانگی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٥ـدا له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی كۆچی په‌نابه‌راندا چۆته ئه‌ڵمانیاو له‌مانگی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٦ـدا داواكاریی وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی ره‌تكراوه‌ته‌وه‌و دواتر له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی له‌توركیاوه گه‌راوه‌ته‌وه شاری هه‌ولێر.