كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆی شاره‌كانی كوردستان بزانه‌.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لەم دوو ڕۆژەدا لە تەواوی ناوچەکان ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور.”

بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٤٠ پلە و نزمترینیش ٢٧ پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی ٣٧ پلە بە ٢٣ پلە دەبێت، دهۆک ٣٨ بە ٢٤ پلە دەبێت، کەرکوک ٤٢ پلە بە ٣٠ پلە دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، سبەی یەکشەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٣٩ پلە و نزمترینیش ٢٦ پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی ٣٦ پلە بە ٢٤ پلە دەبێت، دهۆک ٤٧ بە ٢٤ پلە دەبێت، کەرکوک ٤١ پلە بە ٢٩ پلە دەبێت.

 

Back to top button