بۆ خەڵکی دەرکەوت بارەگاکانی پارتی بەرپرسن یان بەرپرسانی سلێمانی

کارزان سەباح هەورامی
هێرش بۆ سەربارەگاکانی پارتیی دیموکراتی کوردستان، لە سنووری پارێزگاری سلێمانی، رووداوێک بوو ئێستا دەرهاوهێشتەکانی دەردەکەوێت، چونکە بۆ خەڵکی شاری سلێمانی ڕوون بویەوە، کە کێ بەرپرسیارە لە دزین و نەمانی پارەی شارەکە، خەڵکی ئەو شارە باش بۆیان ڕوون بویەوە کە کێییە ماوەی چەند ساڵە داهاتی گومرگی پارێزگاکەیان دەدزن، و نایدەوە بە حکوومەت، بۆیان ڕوون بویەوە کێییە بە هەزاران مەتر زەوی لەشارەکەیان داگیردەکات و دواتر بۆ قازانجی کەسی خۆی دەیفرۆشێتەوە، ئێستاش خەڵکی شاری سلێمانی، ڕووی دەمی خۆیان دەبێت بکەنە بەرپرسانی سلێمانی پێیان بلێن کوا داهاتی ئەو هەموو پارەی لە حکوومەتەوە بۆ شارەکە هاتووە؟ کوا پارەی گومرگ و ئەو نەوتە قاچاغەی لەشارەکەوە فرۆشراوە و پارەکەی خراوەتە گیرفانی مافیا و باڵ باڵێنی حزبەکان، بارەگاکانی پارتیی دیموکراتی کوردستان، لە هەموو دامەزراوە حزبی و حکوومییەکانی دیکەی سلێمانی پاک و بێ بەری بوون، ئاخر پارتی لە سنووری سلێمانی ناتوانێت، بەرێوەبری گشتیەک بگۆڕێت، ناتوانێت ئاڵوگۆڕی فەرمانبەرێکی خۆشی بکات، چۆن دەتوانێت لەو سنوورە بەرپرسیار بێت بەرانبەر بە قوتی خەڵکی شارەکە.
ئێستا کاتی لێپرسینەوە و دادگایکردنی سەرجەم ئەو کەسانە هاتووە کە چەند ساڵە یاری بە قوتی خەڵکی شاری سلێمانی دەکەن، ئەو خەڵکی ئەو شارە بیرتانە گۆڕان و یەکێتی، چۆن گەندەڵی بەرپرسانی خۆیان ئاشکرا دەکرد کە سەدان هەزار دۆنم زەویان وەک (موساتەحە)دابەش و تەخشان و پەخشان کردووە؟ بیرتانە کارەیان لەسەر خەڵک کوژراندوەتەوە بۆ ئەوەی دەنگی نارەزایی هەبێت لەدژی حکوومەت؟ ئێستا کاتی ئەوە نەهاتووە سەرجەم ئەو بەرپرسانەی سلێمانی دادگای بکرێن، کە لە ٪٤٥ی داهاتی شاری سلێمانیان بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەرکاهێناوە.

Back to top button