تا ئێستا زانیوتانه‌ گه‌ر به‌ ئاوی سارد خۆتان بشۆن ئه‌م سودانه‌تان پێ ده‌گات.؟

ئاو پێداویستیەکی سەرەکی ژیانە و هەموو وەرزێک بەکاردەهێنرێت سارد بێت یاخود گەرم، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی لە وەرزی زستان و سەرمادا ئاوی سارد ترسی هەیە و هەمووان خۆیانی لێدەپارێزن و کاتێک بەکاریدەهێنن لەناچاریدا دەڵێن “ئەوەندە سارد بوو ئاوەکە ڕەق بوومەوە”.

بەکارهێنانی ئاوی سارد ڕەنگە لە زستاندا زۆر قورس بێت بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کەسانێک هەن هەرگیز ئاوی گەرم بەکارناهێنن، بەکارهێنانی ئاوی سارد ڕەنگە ببێتە هۆی سەرمابوون و تووشبوونی لەش بەهەندێک نەخۆشی بەتایبەت ئەگەر ئەو کەسە هەرگیز بە ئاوی سارد خۆی نەشوات.

سوده‌كانی بریتین له‌:-

١. خۆشۆردن بە ئاوی سارد فشاری دەروونی کەمتر دەکات

٢. بە ئاگاترت دەکات

٣. پەرە بە پێست و قژ دەدات

٤. هانی دابەزاندنی کێش دەدات

٥. خۆشۆردن بە ئاوی سارد پەرە بە خولانەوەی خوێنی لەش دەدات

٦. بەرگری لەش بەهێز دەکات

٧. ماسوولکەی تێکشکاو خێراتر دەگەڕێنێتەوە باری ئاسایی خۆی

٨. خۆشۆردن بە ئاوی سارد دەبێتە هۆی هێورکردنەوەی خەمۆکی

٩. خەوی شەو خۆشتر دەکات

١٠. خۆڕاگرترت دەکات بەرامبەر بە هەستی سۆز

Back to top button