هۆكاری ماڵئاوای نهكردنی گاریس بێل له زێدان ئاشكرا بوو.

پێگەیەكی ئیسپانی هۆكاری ماڵئاوایی نەكردنی گاریس بێلی وێڵزی لە زێنەدین زێدانی فەرەنسی و راهێنەری ریال مەدرید ئاشكرا دەكات”.
ماڵپەری بێرنابیۆ لەبارەی هۆكارەكە دەڵێت : ” زێدان كەم بەشداری بە یاریزانە وێڵزییەكە كردووە لە كاتی یارییەكانداو وەكوو یاریزانی یەدەگ مامەڵەی لەگەڵ كردووە”.
سەرچاوەكە ئەوەی نوسیوە : ” ئەم یاریزانە لە پلەی (15) دێت لە نێوان یاریزانانی ریاڵ مەدرید لە ڕووی بەشداریكردنەوە لە یانەكەو تەنها ٢٣٦١ خولەك لەسەرجەم پاڵەوانێتیەكان یاری كردووە.