دوو مووشه‌كی بالیستی ئاڕاسته‌ی سعودیه كرا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه دوو مووشه‌كی بالیستی ئاڕاسته‌ی سعودیه كرا و مووشه‌كی یه‌كه‌م شكستی هێناوه و له‌ناو خاكی یه‌مه‌ن كه‌وتووه‌ته خواره‌وه‌و مووشه‌كه‌كه‌ی دیكه‌ش له ناوچه‌یه‌كی بیابان تێكشكاوه.”
به‌پێی كه‌ناڵی فه‌رمی ئه‌خبارییه‌ی سعوودیه، هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به‌سه‌رۆكایه‌تی سعوودیه رایگه‌یاندووه.” كه مووشه‌كی بالیستی یه‌كه‌م شكستی هێناوه و له‌ناو خاكی یه‌مه‌ن كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، هاوكات مووشه‌كه‌كه‌ی دیكه له ناوچه‌یه‌كی بیابان تێشكاوه.
گوته‌بێژی هاوپه‌یمانییه‌تی عه‌ره‌بی بە كه‌ناڵی فه‌رمی ئه‌خبارییه‌ی سعوودی ڕایگەیاندوه.” كه ئاراسته‌كردنی مووشه‌ك به‌ره‌و سعوودیه له لایه‌ن حوسییه‌كانه‌وه سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه ئێران به‌رده‌وامه له پاڵپشتیكردنی حووسییه‌كان، هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه‌ی له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه‌وه ئاشكرا نه‌كردووه.
لای خۆیه‌وه كه‌ناڵی مه‌سیره سه‌ربه حووسییه‌كان بڵاوی كرده‌وه.” كه هێزی مووشه‌كیی سه‌ر به حووسییه‌كان به مووشه‌كی بالیستی بۆردومانی بنكه سه‌ربازییه‌كانی له ناوچه‌ی نه‌جران باشووری سعوودیه و ئه‌ری حه‌میس مه‌شیت له ناوچه‌ی عه‌سیر رۆژئاوای سعوودیه، كردووه.
به‌پێی ئامارێك سعوودیه رایگه‌یاندووه، له ده‌ستپێكی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ھاوپه‌یمانییه‌تی عه‌ره‌بی له یه‌مه‌ن، تا ئێستا ١٤٩ مووشه‌كی بالیستی له لایه‌ن حووسییه‌كانه‌وه ئاراسته‌ی سعوودیه كراون كه سه‌رجه‌میان تێكشكێنراون.”