یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد.

 رادیۆی کەتەلۆنیا بلاوی کردۆتەوە، یانەی بەرشەلۆنە کۆبونەوەیەکی لە نێوان  پیپ سیگورای بەڕێوەبەری گشتی یانەکەو بارتۆمیۆی سەرۆک ئەنجامداوەو چەند بڕیارێکیان دەرکردووە کە پەیوەندی بە هێنان و چوونی یاریزانانەوە هەیە.”

بەپێی زانیارییەکانی رادیۆکە  یەکەم کاریان هێنانی گریزمان و لینگلێتی بەرگریکاری یانەی سیڤیلیایە، هەروەها دووەم کاریان چوونی یەری مینای بەرگریکاری کۆڵۆمبی یانەکەیە، سێیەم کاری ئیدارەی بەرشەلۆنە، فرۆشتنی سیلیسنی گۆڵپارێزی دووەمی یانەکەیە لە پێناو بەدەستهێنانی بڕێک پانرە، چوارەم کاریان ئەوەیە دەستبەرداری لۆکاس دینی بەرگریکاری فەرەنسی ببن وهەروەها دەستبەرداری ڤێرمالینی بەلجیکیش  ببن.”

 

Back to top button