داعش چوە ناو ئەم شارەوە

 
دوای شەڕێکی قورس لە نێوان تیرۆریستانی داعش و سوپای ئەسەدی دیکتاتۆر لە ڕۆژی ڕابردوو،دواجار داعش توانی بەشێکی گرنگی شاری بولکەمال کۆنتڕۆڵ بکات.
ئاژانسەکان ئاماژەیان بەوە کرد کە لەو شەڕەی شاری بولکەمال فڕۆکە ڕوسیەکان ھیچ ھاوکاریەکی سوپا بەزیوەکەی ئەسەدیان نەکردوەو تیرۆریستانیش توانیویانە سود لەوە وەربگرن و بچنە ناو شارەکه‌”.
 
پێشتر چاودێرانی دۆخی سوریا ڕایانگەیاندبوو کە مەترسی سەرھەڵدانەوەی بەھێزی داعش لە سوریاو عێراق ھەیەو پێویستە بە وردی چارەسەر بۆ ئەو پرسەو شێوازی کۆتایی ھێنان بە داعش بکرێتەوە”.
Back to top button