ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی عێراق: گۆڕان پرۆژه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگی تایبه‌تی له‌كوردستان پێشكه‌ش كردووه
ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی پارتی شاخەوان عەبدوڵا بەتوندی ڕەخنە لە بزوتنەوەی گۆڕان دەگرێت و رایدەگەیەنێ گۆڕان خاوەن پرۆژەی رەشکردنەوەی دەنگەکانی پێشمەرگەی كوردستانە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، دووپاتی دەكاتەوە بەڵگەکانی بەدەست گەیشتووە”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبووك، بابه‌تێكی نووسیوه و هێرشی تووند ده‌كاته سه‌ر فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عێراق، له‌ژێر ناونیشانی “دەک شەرمەزار بن” نووسیوە و تێیدا دەڵێ پارتی هیچ کێشەیەکی لەوەدا نییە ئەگەر پەرلەمانی عێراق یان کۆمسیۆن یان هەر جیهەتێک دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمان جارێکی تر بەدەست بژمێرێتەوە، بەڵام ئەوە بەتاوانێکی گەورە دەزانین پەرلەمان لە دەرەوەی دەسەڵاتی یاسادانان و چاودێری بێت، جێگای دادگا بگرێتەوە و دەنگەکانی ئاوارەکان و پێشمەرگە و دەرەوە رەش بکاتەوە، کە پێچەوانەی مادە ٤ بڕگە ٥ لە یاسای ژمارە ١١ی ساڵی ٢٠٠٧ی کۆمسیۆن، کە ئەو دەسەڵاتەی داوە بە دەستەی دادوەری تەمیز بۆ ئەوەی ئەگەر لە جێگایەک تەزویر کرا، ئەو سندوقە رەش بکاتەوە، بەڵام ئەوەی مایەی نیگەرانییە تۆ بێیت دەنگی سەرجەم پێشمەرگە رەش بکەیتەوە، بەبێ ئەوەی لێكۆڵینەوە بکەیت کە تەزویر کراوە یان نە.
ده‌شنووسێ”ئەوەی زۆر نیگەرانی کردم لەو بابەتە، دوای پەیوەندیکردن بەلیژنەی ئاسایش و بەرگری و لیژنەی یاسایی پەرلەمان، ئەوەیان روون کردەوە کە بزوتنەوەی گۆڕان خاوەن پرۆژەی رەشکردنەوەی دەنگەکانی پێشمەرگەیە و بەڵگەکانم بەدەست گەیشتووە، لێرەوە دەڵێم نازانم گۆڕان جارێک پێشمەرگە دەکەن بە میلیشیا جارێک دەیکەن بەئەنفالچی، جارێک رێگری دەکەن لەسەر ئەوەی بودجە بۆ ١٠٠ هەزاریان لە بەغدا دابین بکرێت و گوتیان ئەوە هێزی حزبییە هی کورد نییە، ئەم جارەش بەتەزویرچی ناویان دەبەن، پێموایە دەبێت ئیتر سنوورێکتان بۆ دابندرێت، لەوە زیاتر سوکایەتی بەپێشمەرگە و کورد نەکەن”.