یه‌ك ساڵی رێك بهرلهئهمرۆ بۆچی باره‌گای سپی كرایه ئامانج؟
ئامانج عهبدوڵاسور
روداوه‌كانی ئۆكتۆبه‌ری 2015 هه‌موومان ده‌باته‌وه به‌رده‌می ئه‌وراستیه‌ی كه ره‌وتی فاشیزم هه‌میشه له‌هه‌ڵپه‌ی لێكترازان وشكاندنی شكۆوتێكدانی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی دابووه ،ئاخر یه‌ك ساڵ بهرلهئهمرۆ لهئاژاوهیهكی پیلان بۆ دارێژراودا باره‌گای سپی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سنوری زۆنی سهوزنیلی په‌لاماردرا وبه‌شێكی سوتێنرا وكادری پێشكه‌وتووی پارتی تیادا شه‌هید كرا.
هاندان به‌مه‌به‌ستی به‌ئامانجگرتنی پێگه مه‌ده‌نیه‌كان بوبه ناونیشانی ئهوبزواته ئهنارشیتهفهوزهویی وفاشیهی ئه‌مرۆ له‌به‌رگی بزوتنه‌وه‌ی گۆران خۆی وێناكردوهو رێكخهرهكهشی بهدوودهستی خوێناویه‌وه پیلانی له‌به‌ینبردنی ئارامی وڵات خولیایه‌تی ودواجار وه‌ك خه‌ونێكی زراوبۆی نه‌هاته دی.
روداوه‌كه‌ی ئۆكتۆبه‌ری پارساڵ جیاله‌وه‌ی هه‌ڵپه‌ی هه‌لپه‌رستانه‌ی ئه‌م رهوتهفاشیهبوو بۆ لێدانی باره‌گای سپی و واوه‌تریش به‌ره‌نگاری ودهرگیربونی ئاژاوه‌چیان بوو به دامه‌زراوه‌ی مه‌ده‌نی هاوكات خوێندنه‌وه‌ی دیكه به‌دوی خۆی دا ده‌هێنێـت .
ئه‌وده‌مه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌به‌ره‌كانی جه‌نگدا رووبه‌رووی فۆبیای تیرۆر ده‌بنه‌وه ئه‌وه بزوتنه‌وه‌ی گۆرانوهاوردیفهكانیهتی به‌هاوبه‌شی هه‌موو هاوكۆڵكانی له‌كۆمه‌ڵی ئیسلامی وباڵێكی خۆسه‌پێن وه‌ك بایه‌قوش مه‌به‌ستیان بوو له‌پشته‌وه بانگی وه‌یشومه بده‌ن.
ئه‌وه‌بۆیه سه‌ره‌تا له‌وه‌وه ده‌ستیان پێكرد كههۆڵی په‌رله‌مانی كوردستان ببنه‌وه بۆ كه‌لاوه‌ی فه‌وزا وبیكه‌نه لانه‌ی كۆده‌تا ونهخشهرێی شكستی نه‌ته‌وه‌یه‌كی لێوه دارێژن وژیان له‌میله‌ت تاڵ بكه‌ن ئه‌مه مه‌راقی گه‌وره‌ی نه‌وشیروان وهه‌موو ئهوپاشكۆیانهی بوو كهئێستاشی له‌سه‌ربێت به‌ده‌م ئه‌م مه‌راقه تاڵه‌وه شه‌وگاری دوورودرێژبهرێدهكهن.
تهوزیفكردنه ئه‌جندای داگیركهروناحهزانی كوردیش به‌شێكی تری ئه‌م پیلانی وهیشومهبوو ئاخر داگیركه‌ر باش له‌وچه‌مكه گه‌یشتوه بۆ لێدانی شكۆی كوردستان سه‌ره‌تا ده‌بێت پارتی وبارهگاوكادرهكانی به‌ئامانج بگیرێت سه‌ره‌نجام رووداوه‌كانی ئۆكتۆبه‌ر وه‌ك ره‌شه‌بایه‌ك هات ولهپنتێك دا كه‌خۆشیان چاوه‌رێیان نه‌ده‌كرد خامۆش بوه‌وه.
ئیدی به‌وهه‌موو پیلانه چهپهڵهوبهوههموو رك وبوغزوكینهیه ونه‌یانتوانی بهربهرهههندی نیشتیمانی وكاروانی پرشكۆی سه‌ربه‌خۆیخوازی وتێكۆشانی بزاوتی كوردایه‌تی بگرن ئه‌م كاروانه نه‌ته‌وه‌ییه به‌رێبه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی له‌رێگای خۆی به‌رده‌وامه تاده‌گه‌ینه مه‌زڵی مه‌به‌ست.
هه‌موو ئه‌وانه‌ی كهعهیامێكی دووردرێژه وئهدهمهش كهلهحكومهت به‌شداربوون ئێستاش به‌وانه‌شه‌وه كه‌تیای دا به‌شدارن وشه‌یدای ره‌وتی فاشیزمین وسه‌ر بۆ ئهوهدهلهقێنن كه ئۆپۆزسیۆنی كاران ده‌بێت باش لهوراستیه بگه‌ن جێ گیڤارا پێكاویه‌تی ئه‌وده‌مه‌ی ده‌ڵێت (له‌دۆخی جه‌نگدا پۆپۆزسیۆنی كارا نیه ئه‌وه‌ی ئیدعای بۆده‌كات خیانه‌تكارێك زیاتر نیه)
ئه‌وانه‌ی پار ساڵ په‌لاماری باره‌گای پارتیان دا‌و لاپه‌ره‌ی غهدروخیانهتیان نوسیوه وه‌ك چۆن مێژوو لێیان خۆش نه‌بوو هه‌رواش میلله‌ت به‌نه‌فره‌تی كردوون.