هۆكاری دواكه‌وتنی مووچه‌ پێشمه‌رگه‌ ئاشكرا بوو، بزانه‌ بۆچی په‌یوه‌ندی به‌ خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ هه‌یه‌

شیلان جه‌عفه‌ر سه‌رۆكی لێژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌ و شه‌هیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی له‌په‌رله‌مانی كوردستان هۆكاری پێنه‌دانی مووچه‌ به‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، بۆ دوا جه‌ژن ده‌به‌ستێته‌وه‌، به‌ خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و ده‌لێـ”کە خیانه‌تی 16ى ئۆكتۆبه‌ر هۆكارى دواكه‌تنى دابه‌شكردنى مووچه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌یه‌”.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكی لێژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌شلێـ” له‌هه‌وڵه‌كانمان بۆ پێدانى مووچه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ له‌رۆژانى پێش جه‌ژن به‌رده‌وامین، رۆژى یه‌كشه‌ممه‌، لێژنه‌ى پێشمه‌رگه‌ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى دارایی كۆ ده‌بینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بزانین ده‌گه‌ینه‌ چ ئه‌نجامێك، هاوکات سه‌رۆكى حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر خه‌ته‌ و ئه‌وه‌شی خستە روو، كه‌ له‌ دواى روداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌، هاوكاریى هاوپه‌یمانان بۆ پێشمه‌رگه‌ راسته‌وخۆ نایه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو ده‌چێته‌ به‌غدا، دواى ره‌زامه‌ندى حكوومه‌تى عێراق پاره‌كه‌ دێته‌ بانکى كوردستان”.

شیلان جه‌عفه‌ر هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” كه‌ حكومه‌تى عێراق تاكو ئێستا نه‌ هاوكارییه‌كه‌ى وه‌زاه‌رتى پێشمه‌رگه‌ى ناردووه‌، ‌ئه‌و بڕه‌ پاره‌ی كه‌ پێویسته‌ وه‌كو مووچه‌ بۆ هێزى پێشمه‌رگه‌ى بنێرێت، نەیناردووە.

 

Back to top button