مه‌سرور بارزانی بۆ جه‌نه‌ڕاڵ برادلی بێكه‌ر: سوتاندنی ده‌نگی تایبه‌ت هه‌وڵێكی تری عێراقه دژی گه‌لی كوردستان
ئه‌مڕۆ 9/6/2018 مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، لەگەڵ جه‌نه‌ڕاڵ برادلی بێكه‌ر، به‌رپرسی نووسینگه‌ی هاوكاریی ئاسایش له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق، كه به‌بۆنه‌ی كۆتایهاتنی هاتنی ئه‌ركه‌كه‌ی و ناساندنی جێگره‌وه‌كه‌ی جه‌نه‌ڕڵ شۆن جێنكینس سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد بوو، کۆبوویەوە و له‌م دیداره‌دا به‌رنامه‌ی درێژخایه‌نی مه‌شق و راهێنان و دابینكردنی پێداویستی سه‌ربازی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه تاوتوێكرا.
هه‌ر له‌م دیداره‌دا ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایاری رابردووی عێراق خرایه به‌ر باس، له‌وباره‌وه مه‌سرور بارزانی، ئاماژه‌ی به گرنگی پێكهێنانی هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی كوردستان دا و رایگه‌یاند: ”به پێكهێنانی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستان باشتر ده‌توانرێت، به‌رگری له مافه‌كانی خه‌ڵك و هه‌رێمی كوردستان بكرێت”.
له‌باره‌ی یاسای ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌رامبه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن، مەسرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه هه‌رێمی كوردستان لاری نییه له ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست و نیگه‌رانی خۆشی به‌رامبه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان نیشاندا و رایگه‌یاند، ئه‌مه هه‌وڵێكی سیاسییه دژ به هه‌رێمی كوردستان.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی چاكسازی و رێكخستنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه كرا، له‌لای خۆیه‌وه جه‌نه‌ڕاڵ بێكه‌ر رایگه‌یان: “نووسینگه‌ی هاوكاری ئاسایش له چوارچێوه‌ی ستراتیژی ئاسایشی هه‌رێمیی و سه‌رپه‌رشتیكردنی به‌رنامه‌كانیدا له پشتیوانیكردنی و ره‌چاوكردنی به‌شی عادیلانه‌ی هاوكارییه‌كان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت”.