به‌بێ‌ راگه‌یاندنی پێشوه‌خته‌ له‌ ناكاو چین هێڕشی كرده‌ سه‌ر مارێنزی ئەمریكا

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا پێشتر چینی وڵاتی به‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر جیهان ناساند به‌ تایبه‌ت كه‌ شۆرشی ته‌كنه‌لۆژیای ده‌ست پێكرد, ئه‌مڕۆ له‌ ناكاو هاكه‌رانی چینی زانیاری ئه‌منی زۆر هه‌ستیاریان له‌و كۆمپانیا به‌ڵێنده‌ره‌ دزیوه‌ كه‌ هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا كاری له‌گه‌ڵدا ده‌كات.

به‌پێی هه‌واڵێكی تۆڕی (بی بی سی)، هاكه‌رانی سه‌ر به‌حكوومه‌تی چین، ئه‌و كۆمپانیا به‌ڵێنده‌ره‌یان كردووه‌ته‌ ئامانج كه‌ په‌یوه‌ندی به‌و دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازییه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كات له‌باره‌ی پێشخستنی ژێرده‌ریایی و جبه‌خانه‌ی ژێرئاوی ئەمریكی.

به‌رپرسانی ئه‌مریكی، به‌رۆژنامه‌ی (واشنتۆن پۆست)یان راگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌و زانیارییه‌ی دزراوه‌، پلانه‌كانی پرۆژه‌ی مووشه‌كی سوپه‌رسۆنیك هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها کەناڵی (سی بی ئێس نیوز) بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هێرشی هاكه‌ران له‌ مانگه‌كانی كانوونی دووه‌م و شوباتی رابردوودا ئه‌نجام دراوه‌.

ئه‌و زانیارییانه‌ی دزراون، ئه‌و مادانه‌ی پرۆژه‌یەكی ئەمریكی تێدایه‌ كه‌ به‌”ئه‌ژدیهای ده‌ریا” ناسراوه‌ له‌گه‌ڵ زانیاری ناو كتێبخانه‌ی ئه‌لیكترۆنی جه‌نگیی یه‌كه‌ی پێشخستنی ژێرده‌ریایی و پلانه‌كانی سیستەمی دژه‌مووشه‌كی كه‌ تا ساڵی 2020 له‌ ژێرده‌ریاییه‌كاندا جێگیر ده‌كرێن.

Back to top button