له خواكورك بزانن پۆلیس چۆن بكوژی كچه ئه‌لمانیه‌كه‌ی له كوردستان ده‌ستگیر كرد
دوای ئه‌وه‌ی په‌نابه‌رێكی كورد له‌گه‌ڵ كچێكی ئه‌ڵمانی په‌یوه‌ندی ده‌به‌ستێت, دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كچه‌كه ده‌چێته ده‌ره‌وه مه‌ی و مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌كار ده‌هێنن, ناكۆكی ده‌كه‌وێته نێوانیان تا دواجار په‌نابه‌ره كورده كچه ئه‌ڵمانیه‌كه ده‌كوژێت.
لیوا تاریق ئەحمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای دهۆک، لەبارەی دەستگیرکردنی عەلی بەشار رایگەیاند، له باره‌ی ئەو کچە ئەڵمانییەی بە دەستی پەنابەرێكی کوردی باشووری كوردستان کوژرابوو، حکوومەتی ئەڵمانیا بەفەرمی پەیوەندی بە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە کردبوو بۆ ئەوەی تاوانبارەكە دەستگیربكەن.
لیوا تاریق به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی دۆهۆك رایگه‌یاند، ئه‌و “تاوانباره” له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شارۆچكه‌ی زاخۆ ده‌ستگیركراوه و له به‌رده‌م دادوه‌ریش دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه، كه به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی رووی له ئه‌ڵمانیا كردبوو و پێشتریش نێشته‌جێی زاخۆ بووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دهۆك راشیگه‌یاند، تاوانباره‌كه له ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ كچه‌كه چوونه‌ته ده‌ره‌وه “مه‌ی و مادده‌ی هۆشبه‌ریان به‌كارهێناوه”، دواتر ناكۆكییان له نێوان درووست بووه، ئه‌و كاته‌ی كچه‌كه ویستوویه‌تی پۆلیس ئاگاداربكاته‌وه، ئه‌و كوڕه له خۆی ترساوه، كچه‌كه‌ی گرتووه و ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ری.
لیوا ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دوای ئه‌و كاره‌ش به ده‌ست كچه‌كه‌ی خنكاندووه و هه‌ر له‌و شوێنه‌ش ته‌رمه‌كه‌ی خستووه‌ته ژێر گڵ، به گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌ڵمانیاش، كچه‌كه ناوی سوسانایه و ته‌مه‌نی 14 ساڵه.