مایك پینس به‌لێنێك به‌ كوردانی ئێزیدی وكریستیانه‌كان ده‌دات

 

دوای ئه‌وه‌ی سكرتێری رۆژنامه‌وانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا ره‌خنه‌ی له‌ شێوه‌و به‌رنامه‌ی خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان گرت بۆ كوردانی ئێزیدیی و كردستیانه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ به‌ شێوه‌ی هێواش هه‌نگاوه‌كانی به‌ رێوه‌ ده‌چێت,سكرتێری رۆژنامه‌وانی جیمس ده‌لێت:” ئه‌مریكا له‌داهاتوو راسته‌وخۆ خزمه‌ت به‌و دوو پێكهاته‌یه‌ی كوردستان ده‌كات لەڕێگەی ئاژانسی گەشەپێدانی نێودەوڵەتیی ئەمریکاوە, نەک نەتەوەیەکگرتووەکانەوە.

ئەلیسا فەرەح، سکرتێری رۆژنامەڤانیی مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، دۆناڵد ترەمپ- سەرۆکی ئەمریکا و مایک پێنسی جێگری سەرۆک مەسیحی و ئێزدییەکانی عێراق کە “لەلایەن داعشەوە رووبەڕووی هەڵمەتی جینۆساید بووبوونەوە” دەپارێزن و ئەوەش بە کاری لەپێشینە و بەردەوامی ئیدارەکەیان دەزانن.

لە راگەیێندراوێکەدا هاتووە “بۆ پاراستنی ئەوانەی کە لەم خەڵکە رەسەن و سەربەرزانە ماونەتەوە، ترەمپ بڕیاریداوە سوودوەرگرتن لە پرۆگرامە هێواش، ناکارا و کاتکوژەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بووەستێندرێت و لەبری ئەوە لە رێگەی ئاژانسی USAID ـەوە یارمەتیی خێرا و راستەوخۆ پێشکەشی کریستیان و ئێزدییەکان بکرێت”.

هەر لە راگەیێنداوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، جێگری سەرۆکی ئەمریکا دواکەوتنی رۆتینانەی جێبەجێکردنی دیدگاکانی ئاژانسی USAIDـی بۆ گەیاندنی ئەو یارمەتییانەی کە بەڵێنیدابوون، لەلا پەسندنییە، هەر لەم چوارچێوەیەشدا مایک پێنس فەرمانی بۆ مارک گرین، بەڕێوەبەری ئاژانسی USAID دەرکردووە، لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا سەردانی عێراق بکات و راپۆرتێک سەبارەت بە هۆکارەکانی دواکەوتنی دابەشکردنی یارمەتییەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە پێشکەشبکات.

بەپێی زانیارییەکان، پلانی ئیدارەی ترەمپ ئەوەیە بە بڕی 35 ملیۆن دۆلارەوە لەڕێگەی ئاژانسە مرۆییەکانی خۆیەوە راستەوخۆ هاوکاری کوردانی ئێزدی و کریستیانەکان دەکات.

Back to top button