كیم جون ئون, ترسی له تیرۆركردنی هه‌یه له‌كاتی دیداری له‌گه‌ڵ تره‌مپ بزانن چی كردووه
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه له دۆنالد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و كیم جون ئون سه‌رۆكی كۆریای باكور بڕیاریاندا له 12ی ئه‌م مانگه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لوتكه له وڵاتی سه‌نگافورا چاویان به‌یه‌ك بكه‌وێت, له‌ئێستادا بۆ خۆ پاراستن كیم گه‌وره‌ترین بۆندی له‌گه‌ڵ ده‌زگایه‌كی ئه‌منی واژۆكردووه.
ئاژانسی “بلومبێرگ” بڵاویكردۆته‌وه، كیم جۆنگ ئون سه‌ركرده‌ی كۆریای باكور زۆر له تیرۆركردنی ده‌ترسێت و ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی چینیش بڵاویانكردۆته‌وه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان، ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی كۆریای باكور له كاتی دیداری لوتكه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ده‌پارێزن.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، یه‌كێك له ئاماده‌كارانی كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی نێوان دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و كیم جۆنگ ئون سه‌ركرده‌ی كۆریای باكور، كه بڕیاره رۆژی 12ی ئه‌م مانگه له سه‌نگافوره به‌ڕێوه‌بچێت، رایگه‌یاندوه سه‌ركرده‌كه‌ی كۆریای باكور زۆر ده‌ترسێت له‌وه‌ی له‌كاتی چونی بۆ كۆبونه‌وه‌كه تیرۆر بكرێت.
ئه‌و ترسه‌ی سه‌ركرده‌ی كۆریای باكور په‌یوه‌ندی به تیرۆركردنی “كیم جۆنگ نام”ی زڕبرایه‌وه هه‌یه، كه ساڵی 2017 له مالیزیای دراوسێی سه‌نگافوره تیرۆركرا، هه‌روه‌ها به‌وه‌ش ناسراوه زۆر له سه‌لامه‌تی خۆی ده‌ترسێت بۆیه پلانی گه‌شته‌كه‌ی زۆر نهێنی ده‌بێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی چین بڵاویانكردۆته‌وه، له‌كاتی به‌ڕێككه‌وتنی كیم جۆنگ ئون، چین فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ده‌نێرێت بۆئه‌وه‌ی هاوڕێیه‌تی فڕۆكه‌كه‌ی بكه‌ن و له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ سه‌نگافوره بیپارێزن، ئه‌وه‌ش باڵاترین پرۆتۆكۆله كه هێزی ئاسمانی ئه‌نجامی بدات و به په‌یامێكی په‌كین-یش داده‌نرێت بۆ ئه‌مریكا، كه به به‌هێزی پاڵپشتی كۆریای باكور ده‌كات.