سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان جه‌ختی كرده‌وه: جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ده‌نگدانی تایبه‌تی پارێزگاكانی تری عیراق ئامانجی سیاسی و حزبیی هه‌ندێك لایه‌نی عیراق و كوردستانیی له‌پشته‌وه‌یه‌و ئەمە قابیلی قبوڵكرن نییه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9ی حوزه‌یرانی 2018 بڵاویكردوه‌ته‌وه، سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: به ئاره‌زووی هه‌ندێك لایه‌نی سیاسیی عیراق و كوردستانی نه‌بووه، رۆژی 6-6-2018 په‌رله‌مانی عیراق له‌دانیشتنێكی نائاساییدا یاسایه‌كی دوور له‌بنه‌ما ده‌ستووری و یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌ڵبژدارنه‌كان تێپه‌ڕاندو داوای هه‌ژماركردنه‌وه‌ی 100% ی ده‌نگه‌كان ده‌كات له‌عیراقدا.”
له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان باس له پێشێلكاری له‌و یاسایه‌دا ده‌كات و ده‌ڵێت: ” له‌به‌شێكی یاساكه‌دا پێشێلكارییه‌كی گه‌وره‌ی یاسایی به‌رانبه‌ر به پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراوه و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و پۆلیس و ئاسایش و دژه‌تیرۆری هه‌رێمی كوردستانی كردووه. ”
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه:
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان
له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌هه‌رێمی كوردستان
له‌كاتێكدا خه‌ڵكی عیراق به‌گشتی چاوه‌رێی ئه‌وه‌بوون دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لایه‌نه عیراقییه‌كان په‌له بكه‌ن له پێكهێنانی حكومه‌تێكی هاوبه‌شی نیشتمانی له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافوق و شه‌راكه‌ت بۆئه‌وه‌ی كۆتایی به قه‌یرانه سیاسی و ئه‌منی و ئابوورییه‌كانی عیراق بهێنرێت. به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌بیانووی بوونی سه‌رنج و تێبینی له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه به‌دڵ وئاره‌زووی هه‌ندێك لایه‌نی سیاسیی عیراق و كوردستانی نه‌بووه، رۆژی 6-6-2018 په‌رله‌مانی عیراق له‌دانیشتنێكی نائاساییدا یاسایه‌كی دوور له‌بنه‌ما ده‌ستووری و یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌ڵبژدارنه‌كان تێپه‌ڕاندو داوای هه‌ژماركردنه‌وه‌ی 100% ی ده‌نگه‌كان ده‌كات له‌عیراقدا. له‌به‌شێكی یاساكه‌دا پێشێلكارییه‌كی گه‌وره‌ی یاسایی به‌رانبه‌ر به پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراوه و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و پۆلیس و ئاسایش و دژه‌تیرۆری هه‌رێمی كوردستانی كردووه.
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان له‌كاتێكدا پشتیوانی له‌هه‌ر رێكارێكی ده‌ستووری و یاسایی ده‌كا بۆ پێداچوونه‌وه و هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بۆ ده‌رخستن و دووپاتكردنه‌وه‌ی راستی و دروستیی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌رتاسه‌ری عێراقدا، له‌هه‌مانكاتیشدا نیگه‌رانیی خۆی به‌رانبه‌ر به‌شێوازی تێپه‌ڕاندنی یاساكه راده‌گه‌یه‌نێ و زۆر به‌توندیش ئه‌و بڕگه‌یه ره‌تده‌كاته‌وه كه داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و سڕكردنی ده‌نگدانی تایبه‌تی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و پۆلیس و ئاسایش و دژه‌تیرۆری هه‌رێمی كوردستانی كردووه. دووپاتیشی ده‌كه‌ینه‌وه جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ده‌نگدانی تایبه‌تی پاریزگاكانی تری عێراق ئامانجی سیاسی و حزبیی هه‌ندێك لایه‌نی عێراق و كوردستانیی له‌پشته‌وه‌یه و پێشێلكردنی مافی یاسایی ده‌نگدانی ئه‌ندامانی هێزه‌كانی ناوخۆی هه‌رێمه و قابیلی قبوڵكرن نییه. وه‌ك ئاشكرایه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ناوخۆی هه‌رێم رۆلێكی كارایان له‌شه‌ڕی دژ به‌داعش و زه‌مینه‌خۆشكردنی سه‌رخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بینیوه، ناكرێ فیداركاری و قوربانییه‌كانی ئه‌م هێزانه به‌پێشێلكردنی ئیراده‌ی ده‌نگدانیان و مافه یاسایی و ده‌ستوورییه‌كانیان وه‌ڵام بدرێته‌وه.
ئه‌مجۆره یاسایه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران تێپه‌ڕێندراوه جگه له‌وه‌ی ده‌بێته مایه‌ی نانه‌وه‌ی نائارامی و ناسه‌قامگیریی سیاسی و ئه‌منیی زیاتر له عێراقدا، خزمه‌تیش به ئاینده‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان ناكات، هاوكات سه‌روه‌ریی یاسا و ده‌ستووری وڵاتیش ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه و قه‌یرانه‌كانی عێراقیش قووڵتر ده‌كاته‌وه.
داوا له داداگای فیدراڵی ده‌كه‌ین هه‌رچی زووه هه‌ڵوێستی روون و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ده‌ستوورییان هه‌بێت و سنوورێك بۆ ئه‌و پێشێلكارییانه دابنێن كه ماوه‌یه‌كه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌دژی مافه ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كوردستان تێیده‌په‌رێنێ. هه‌روه‌ك داواكارین سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كانی عێراق و كوردستان له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و یاسا به‌ركاركانی هه‌ڵبژاردن رێز له ئیراده‌ی ده‌نگده‌ران و ئه‌نجامی هه‌ڵًبژاردنه‌كان بگرن و كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان
2018-6-9