ڕۆژهەڵاتی کوردستان..پێشمەرگەکانی حدکا نۆ سه‌ربازی سوپای ئێرانیان كوشت

 

لە نزیک شاری شنۆی سەر بە پارێزگای ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، شەڕ و پێکدادان لە نێوان پێشمەرگەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و سوپای ئەو وڵاتەدا ڕوویدا و ژمارەیەک کوژرا و برینداری لێکەوتەوە.

هاوكات له‌ باره‌ی هه‌واله‌كه‌ ماڵپەڕی ئاڤاتودەی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ شەممە لە سنوری شاری شنۆ تیمێکی پێشمەرگەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کەوتوونەتە بۆسەی سوپای پاسدارانی ئەو وڵاتەوە و بەوهۆیەشەوە شەڕ و پێکدادان ڕوویداوە.

بە پێی زانیارییەکانی ئاڤاتودەی لە ئەنجامی ئەو شەڕە نۆ ئەندامی سوپای پاسدارانی ئێران کوژراون و ١٧ی تریش بریندار بوون بەڵام دەربارەی زیانەکانی حدکا هیچ زانیارییەکی بڵاونەکردووەتەوە.

تا ئێستا حزبی حدكا هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌ باره‌ی رووداوه‌كه‌ بڵاو نه‌كرۆدته‌وه‌.
شایەنی باسە لە چەند ساڵی ڕابردوودا چەندین جار شەڕ و پێکدادان لە نێوان پێشمەرگەکانی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سوپای ئێران لەناو خاکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕوویداوە و بەو هۆیەشەوە بە دەیان ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراون و ژمارەیەک پێشمەرگەش شەهید بوون.

Back to top button