نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان بزانه‌.

ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ 10ی 6ی 2018 نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا ڕووى لە بەرزبونەوە کردووە و  نرخى بەرمیلێک نەوتى برێنت بە 76 دۆلار و 40 سەنت مامەڵەى پێوەکرا.”

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوى ئەمریکى لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 65 دۆلار و 56 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە ناوەڕاستی مانگی رابردوو نرخی نەوت 80 دۆلاری تێپەڕاند و ئەوەش بەرزترین ئاستی بوو لە کۆتایی ساڵی 2018وە.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە لەماوەی ڕابردوودا و دوای ڕێککەوتنێکی ئۆپیک بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.

Back to top button