ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه‌ و به‌رۆژوون پێویسته‌ ئه‌م خۆراكانه‌ بخۆن.

نه‌خۆشی شه‌كره‌ یه‌كێكه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌ بڵاوه‌كانی جیهان و، پسپۆڕه‌كانی ته‌ندروستی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كاریگه‌ریه‌كانی به‌ ڕۆژبوون به‌ پێی جۆری نه‌خۆشی شه‌كره‌كه‌ له‌ كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكی دیكه‌ ده‌گۆڕێت.”

به‌ڕای پسپۆڕه‌كان ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه‌ و به‌ ڕۆژوو ده‌بن، ڕه‌نگه‌ ڕۆژووه‌كه‌ ببێته‌ هۆی دابه‌زاندنی ڕێژه‌ی شه‌كر له‌ خوێنیاندا، ئه‌مه‌ش له‌ هه‌ندێ كاتدا ڕه‌نگه‌ ببێته‌ هۆی گێژبوون بورانه‌وه‌ی كه‌سی ڕۆژوه‌وان.”

بۆیه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه‌ و به‌ڕۆژوو ده‌بن، ڕۆژانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام پێوانه‌ی ڕێژه‌ی شه‌كری خوێنیان بكه‌ن، هه‌روه‌ها باشتره‌ ڕاوێژی پزیشكی پسپۆڕ بكه‌ن و له‌و باره‌شه‌وه‌ چەند جۆرە خۆراکێکی بەهێز بۆ نەخۆشی شەكرە هه‌ی با هه‌وڵبدرێت زیاتر ئه‌م خۆراكانه‌ بخورێت.”

خۆراكه‌كان بریتین له‌:-

(كاڵەك-پيازى سوور ئاڤۆكادۆ-سێو-برۆكۆلى-سير-ماسى-گێزەر-ماست-تەماتە-ليمۆى هيندى – سندی بيبەرى سوور-چا-بەرهەمەکانی-پاقلەمەنی-سپێناخ)

Back to top button