كه‌ناڵه‌كه‌ی مــــــــــه‌لا مه‌زهه‌ر داخرا.

به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند سكاڵایه‌ك تۆماركرا له‌سه‌ر كه‌ناڵه‌كه‌ی مه‌لا مه‌زهه‌ر خوراسانی، به‌ نێوی سروشت، ئه‌مڕۆ بریاری راگرتنی ئه‌و كه‌ناڵه‌ به‌شیوه‌یه‌كی كاتی درا.”

بە پێی فەرمانێکی کارگێری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کە واژووی (محەمەد عەبدوڵڵا گەردی) بەرێوەبەری گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە بە وەکالەتی لەسەرە، تیایدا ھاتووە کە لەبەر ئەوەی کەناڵی سروش،لەبەرنامەیەکی ئایینی رۆژانە سووکایەتی بە ئافرەتی کورد کردووە و ئافرەتی کوردی بە داینەسۆر پێناسە کردووە، کە ئەمەش لادانە لە رێنماییەکانی وەزارەت بۆیە بریاردرا بە:

راگرتنی کەناڵی سروشت بە شێوەیەکی کاتی، تاوەکو کەناڵەکە پابەند دەبێت و بەڵیننامە دەدات و کاری لەو شێوەیە دووبارە ناکاتەوە، بریارەکەش لە رۆژی دەرچونییەوە کە دەکاتە ١٠/٦/٢٠١٨ کاری پێدەکرێت.”

Back to top button