مه‌رجه‌عێكی شیعه‌كان: یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن له عێراق ئه‌م رۆژه‌یه.
له باره‌ی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه، مه‌رجه‌عێكی باڵای شیعه‌كان بڕیاری خۆی دا‌و له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت، كه هه‌ینی داهاتوو یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه له عێراق.”
له‌و باره‌وه، (كه‌مال بن باقر بن حه‌سن ئه‌لحه‌یده‌ری) مه‌رجه‌عی ئاینی شیعه‌ی عێراقی رایگه‌یاندوه.”كه رۆژی هه‌ینی داهاتوو یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه.”
حه‌یده‌ری له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ بڵاویكردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێت “زانیارییه فه‌له‌كییه ورده‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه ده‌توانرێت مانگی شه‌والی ساڵی 1439 هیجری به ته‌له‌سكۆب له ئوسترالیا و باشوری خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا ببینرێت، به چاویش له نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بی و كیشوه‌ری ئه‌فریقا له ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه 14ی حوزه‌یرانی 2018 ده‌بینرێت”.
مه‌رجه‌عه باڵاكه‌ی شیعه‌كان ده‌شڵێت.”به‌وجۆره رۆژی هه‌ینی 15ی حوزه‌یران ده‌بێته یه‌كه‌م رۆژی مانگی شه‌والی هیجری و یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان”.