ئومێد خۆشناو:شه‌شی حوزه‌یران به‌شێكه‌ له‌ پلانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی له‌ باره‌ی سوتاندنی ده‌نگی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی ناوخۆ و ئاسایش له‌ لایه‌ن هه‌ندێك هێزه‌وه‌،رایدەگەێنێت.” كه‌ شەشی حوزەیران بەشێکە لە پلانی ١٦ی ئۆکتۆبەرییەکان ودرێژکەرەوەی ئەو نەفەسەیە کەکاتێک ھێرش بۆ سەر کوردستان کرا.”

ئومێد خۆشناو،سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی: ڕووداوی خیانەتکاری ١٦ی ئۆکتۆبەر ھێندە گەورەو شەرم ھێن وناپاکییە، تا ژین و ژیانی کورد مابێ،برینەکانی ئازاربەخشن.

خۆشناو زیاتر ده‌ڵێت.” كه‌ ئەوەی ئێستاش دەگوزەرێ، بایەکە لەھەمان ئەشکەوتی خیانەتکارییەوە دێ و ھەمان ڕێ و ڕێبازی خیانەتکارییە.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات.”كه‌ شەشی حوزەیران بەشێکە لە پلانی ١٦ی ئۆکتۆبەرییەکان و،درێژکەرەوەی ئەو نەفەسەیە کە،کاتێک ھێرش بۆ سەر کوردستان کرا،لەجیاتی بەرزکردنەوەی مۆڕاڵی خەڵک و پێشمەرگە،چاو لەکورسییەکانی دەسەڵات،پێشنیاری ھەڵوەشاندنەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ولەنێوبردنی قەوارەی سیاسی کوردستان یان بردە بەغدا.

جەختیشدەکاتەوە کە ئێستاش ھیچ جیاوازیەک نییە لەنێوان خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر و ھەوڵەکانی گۆڕان و ھاوئاوازەکانی بەدەرکردنی بریاری پەڕلەمانی عێراق بۆ فەوتاندنی دەنگی پێشمەرگە.

ھەروەھا خۆشناو دەڵێت: ھەوڵی کپکردن و سووتانی دەنگی پێشمەرگە مێرخاسەکانی وڵات، ھەوڵێـکی نەزۆک و مایە پووچەو ئەنجامدەرانی بێ ئاکام ھیچ بەدەست لێی دەردەچن،تاکە شتێک بۆیان دەمێنێتەوە ئەوەیە،لەنێو دێڕو لاپەڕەکانی مێژوو،دەبنە دەستەبرای ئۆکتۆبەرییەکانی خیانەت

Back to top button