دواین زانیاری له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی و ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتیی زانكۆی عه‌ره‌بی
له‌میانی پێشوازیكردنی له پرۆفیسۆر سوڵتان ئه‌بو عورابی ئه‌لعدوان ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتیی زانكۆی عه‌ره‌بی و دكتۆر ئه‌حمه‌د دزه‌یی، سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین، سه‌رۆك بارزانی، پشتیوانی خۆی بۆ هەموو جۆرە پەیوەندی و هەماهەنگی و هاوكاریی نێوان زانكۆكانی كوردستان و زانكۆكانی عەرەبی نیشان دا”.
ئه‌مرۆ 10ی 6ی 2018 له سه‌لاحه‌دین، سه‌رۆك بارزانی پێشوازی كرد له ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی زانكۆكانی عه‌ره‌بی، له‌میانی دیداره‌كه‌دا ئەمینداری گشتیی یەكێتیی زانكۆكانی عەرەبی سوپاسی سەرۆك بارزانی كرد بۆ رەخساندنی دیدارەكە و ئاماژه‌ی به رۆڵی سەرۆك بارزانی كرد لە شەڕی تیرۆر و سەقامگیری و هاوكێشەكانی ناوچەكە”.
ئەمینداری گشتیی یەكێتیی زانكۆكانی عەرەبی, پیرۆزبایی سەركەوتنی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستانیشی لە سەرۆك بارزانی كرد لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق, كه له 12ی ئایاری رابردوو ئه‌نجامدرا.
ئەمینداری گشتیی یەكێتیی زانكۆكانی عەرەبی لە درێژەی وتەكانیدا پێزانینی بۆ ڕۆڵ و پێگەی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان هەبوو كە لە گەشەی بەردەوامدان و ستانداردەكانی نێودەوڵەتیی خوێندنیان بە باشی بەدەستهێناوە.
لای خۆیەوە سەرۆك بارزانی سوپاسی ئەمینداری گشتیی یەكێتیی زانكۆكانی عەرەبی كرد و دەستخۆشیی لە ڕۆڵی ئەو ئەمیندارێتییە كرد لە چالاكی و كارەكانیاندا و پشتیوانیی خۆیشی بۆ هەموو جۆرە پەیوەندی و هەماهەنگی و هاوكاریی نێوان زانكۆكانی كوردستان و زانكۆكانی عەرەبی نیشان دا.
بارودۆخی سیاسیی و دوا گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و عێراق تەوەرێكی تری دیدارەكە بوو.