گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم: پشووی جه‌ژنی ره‌مه‌زان راگه‌یاند

ئەمڕۆ یەکشەممە 10/6/2018، سەفین دزەیی پەیامێکی بڵاو کردووەتەوە، رایگه‌یاندووه‌”بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و جیھان دەکەین، ھیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی دڵخۆشی و سەقامگیری بۆ ھەرێمی کوردستان و پتەوترکردنی یەکڕیزیی گەلەکەمان”.

دزه‌یی هه‌روه‌ها گوتیشی “پشووی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز لە ڕۆژی پێنجشەمە 14/6/2018 دەست پێ دەکات و تا ڕۆژی دووشەممە 18/6/2018 بەردەوام دەبێت، رۆژی سێشەممە 19/6/2018،  دەوامی فەرمی لە دامودەزگاکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەست پێ دەکاتەوە”.

Back to top button