میلیشیاكانی په‌یه‌ده، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ماڵ و منداڵی سه‌ركرده‌كانی ئه‌نه‌كه‌سێ و خانووه‌كانیان داگیر ده‌كه‌ن
فواد عه‌لیكۆ سه‌ركرده له ” ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سوریا، ئه‌نه‌كه‌سێ، ده‌لێـن میلیشیاكانی په‌یه‌ده جگه له‌وه‌ی رێگری له سه‌ركرده‌كانی ئێمه ده‌كه‌ن بگه‌رێنه‌وه وڵاته‌كه‌ی خۆیان، هێرشیشیان كردۆته سه‌ر ژن و منداڵ و خانه‌واده‌كانی سه‌ركرده‌كانی ئه‌نه‌كه‌سێ، خانووه‌كانیان داگیرده‌كه‌ن”.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی ئه‌نه‌كه‌سێ به ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی راگه‌یاندووه” میلیشیا چەكدارهكانی پەیەدە، ماوەیەكە هێرشی سەر ماڵ و كەسوكاری سەكردەكانی ئەنەكەسە دەكەن، ئەمەیش بە بیانووی ئەوەی كە گوایە ئەوان ناپاكییان كردووە و دەڵێن، دەبێت ئەم كەسانە لەو وڵاتەدا نەمێنن، هه‌روه‌ها گوتیشی میلیشیا چه‌كداره‌كانی پەیەدە لە شارەكانی رۆژئاوای كوردستان دەستیان بەسەر ماڵ، كوڕ و هاوسەری ئیبراهیم برۆ و چەندین سەركردەی دیكەی ئەنەكەسەدا گرتووە و پێیان دەڵێن ئەمە موڵكی خۆیانە و دەبێت ئەم كەسانە لەم وڵاتەدا بە هیچ شێوەیەك بوونیان نەبێت”.
ئەو سەركردەیەی ئەنەكەسە باوەڕی وایە، هەر جارێك پەیەدە شكست بخوات، تۆڵەی خۆی لە گەلی كورد دەكاتەوە و، ئەمەیش هەموو نیشانەی دۆڕانی سیاسیی ئەوانە، بۆیە دەبێت دەست لەم كارانە بەر بدەن، چونكە بەوە ناگەنە هیچ ئامانجێك”.
شایانی باسه تا ئێستا زیاتر لە ١٠ سەركردەی سیاسیی ئەنەكەسە و بە دەیان لایەنگری ئەو ئەنجوومەنە، لە زێندانەكانی پەیەدەدان و بە دەیان ئۆفیسیشیان سووتێندراون، ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا “ئەنەكەسە”، لە كۆمەڵێك پارت و لایەنی سیاسی پێك هاتووە و لە ٢٦ی ئۆكتۆبەری ٢٠١١دا، لە ژێر چاودێریی سەرۆك بارزانی دامەزراوە.