سێ مانگه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌لایان دژه‌ تیرۆری عێراقیه‌وه‌، ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازار دراوه‌

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، له‌ مانگی سێ ئه‌مساڵدا گه‌نجێك به‌ناوی ( بارزانی ئه‌حمه‌د ره‌شید) كه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ له‌لایان دژه‌ تیرۆری عێراقی به‌تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن له‌و هێزه‌ ده‌ستگیركراوه‌، پاش ئه‌شه‌كه‌نجه‌دانێكی زۆر هیچ له‌سه‌ر ساخ نه‌بۆته‌وه‌ رزگار كراوه‌”.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، له‌ مانگی سێ ئه‌مساڵ بارزان ئه‌حمه‌د ره‌شید كه‌ برایه‌كی پێشمه‌رگه‌ی پارتیه‌، خاڵی شه‌هیدی پارتیه‌ به‌ناوی( شه‌هید بایز نحم )له‌ ناوچه‌ی شوانی سه‌ر به‌كه‌ركووك به‌بیانووی ته‌قه‌كردن له‌ دژی تیرۆری عێراقی له‌ گه‌ره‌كی حی عه‌سكه‌ری كه‌ركووك، گیراوه‌ و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆری دراوه‌”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، ئێواره‌ی 9ی 6ی 2018 ئازاد كراوه‌ و هیچ شتێكی له‌سه‌ری دا ساخ نه‌بۆته‌وه‌”.

شایانی باسه‌ پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و داگیركردنی كه‌ركووك و ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ هه‌رێمی كوردستان، سه‌دانی حاڵه‌تی گرت و ئه‌شكه‌نجه‌دان و كوشتن له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سوپای عێراق و میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی ئه‌نجام دراوه‌، راپۆرته‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌مه‌ر ئه‌م تاوانه‌دا وه‌ك پێویست كاریان له‌سه‌ر نه‌كردووه‌”.

Back to top button