گروپی خیانه‌تكاری 16ی ئۆكتۆبه‌ر كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ده‌كه‌نه قوربانی ته‌زویره‌كه‌ی یه‌كێتی
دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ناوی به‌ربژێره‌كان و ڕێژه‌یی ده‌نگه‌كانیان، گله‌یی و ناره‌زایه‌تی زۆر له‌شه‌قامی كوردی و عیراقی بلاوبویه‌وه له كوردستان یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان سیمای هه‌لبژاردنی شێواند‌و له پیناو به‌رژه‌وه‌ندی گروپێكی تایبه‌تی ناویهكێتیدا هه‌م ساخته‌كارییان له خه‌ڵك و هه‌میش له كاندیده‌كانی خۆیان كرد .
به پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك” كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی ” جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی له ژیر فشاری گروپی خیانه‌تكاری 16ی ئۆكتۆبهردایه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ستۆپاكی خۆی له‌سه‌ر یه‌كێتی و ساخته‌كاری هه‌ڵبژاردن كه ڕوبه‌ڕوی تۆمه‌ت بووه‌ته‌وه له‌لایه‌ن حیزبه كوردستانیه‌كان ڕابگه‌یه‌نێت، چونكه تا ئێستا جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی بێده‌نگه‌و نایه‌وێت بێده‌نگی بشكێنێت له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه‌له 12ی ئایاری مانگی ڕابردوو ئه‌نجام درا .
هه‌ربه پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك” به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی ئه‌وانه‌ی نزیك و هاوسۆزیان بۆ ( كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی ) هه‌یه به‌فه‌رمی داوایان لێكردووه كه لای خۆیه‌وه به‌به‌یاننامه‌یه‌ك وه‌ڵامی ئه‌و تۆمه‌تانه بداته‌وه كه ئاراسته‌ی حیزبه‌كه‌ی ده‌كرێت ،به‌ڵام تائێستا جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی به‌و داوایه رازی نه‌بووه و نه‌چووه‌ته ژێر باری هیچ به‌ڵێن و هیچ به‌یاننامه‌یه‌كی بۆ رای گشتی بلاونه‌كردووه‌ته‌وه .
سه‌رباری ناره‌زایه‌تی و گله‌یی و گازنده‌ی شه‌قامی كوردی له‌سه‌ر لایه‌نی ته‌كنیكی و جێبه‌جێكاری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ،پاشان گله‌یی لایه‌نه كوردستانیه‌كان له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن كه سیمای هه‌لبژاردن شێوێنراوهو ده‌نگی خه‌ڵك له یاری پێكراوه بۆ لایه‌نێكی سیاسی تایبه‌ت كه هه‌ندێك له حیزبه‌كان به‌تایبه‌ت ( گۆران و نه‌وه‌ی نوێ و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی ) په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ یه‌كێتی درێژ ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن :یه‌كێتی پاداشتی 16ی ئۆكۆتبه‌ری وه‌رگرته‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه 12ی ئایاری ڕابردوو به رێوه‌چوو