ئەمریكا هەواڵێكی شیعەكانی عێراق بەدرۆ دەخاتەوە لەبارەی توركیا

خواكوڕك
ماسیو ئالین لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی كە گوایە، بوونی سەربازانی تورکیا لە عێراق نائاساییە” رایگەیاند: “بەشێوەیەکی روون بەتەواوی درۆیە. ئێمە پێمانوایە ئەم بابەتە پرسێکە کە پێویستە بە رێگەی دیپلۆماسی لە نێوان حکوومەتی تورکیا و عێراق چارەسەر بکرێت”.
 
گوتەبێژی پنتاگۆن ماسیو ئالین لەبارەی قسەکانی عەقید دۆریان ئاماژەی بەوە دا کە دۆریان دەستەواژەیەکی لەو جۆرە بەکار نەھێناوە و گوتیشی: “جەبابی لە ھیچ لێدوانێکی دەستەواژەیەکی لەو جۆرە بەکار نەھێناوە و رەنگە قسەکانی بەشێوەیەکی ھەڵە ھەڵسەنگاندنی لەبارەیەوە کرابێت”.
 
لە نووسراوەکە ئالین جەختی لەوە کردەوە کە عەقید دۆریان ھیچ ھەڵسەنگاندنێکی لەبارەی بوونی سەربازانی تورکیا لە عێراق نەکردووە و راشیگەیاند ئەرکی ئەو فەرماندە ئەمریکییە لەوبارەیەوە دروستکردنی دیالۆگە بەرێگەی دیپلۆماسی لە نێوان تورکیا و عێراق.
 
گوتەبێژی پنتاگۆن گوتیشی: “ئێمە پێمانوایە ئەم بابەتە پرسێکە کە پێویستە بە رێگەی دیپلۆماسی لە نێوان حکوومەتی تورکیا و عێراق چارەسەر بکرێت. لەبارەی چارەسەری ئەو بابەتەوە پشتگیری لە دانوستان دەکەین”.
 
شایانی باسە لەسەر داوای ئیدارەی عێراق، تورکیا بە رێگەی ٦٠٠ سەربازەوە لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٥ دەستی بە مەشق و راھێنان بە ھێزە خۆبەخشەکان لە ناوچەی باشیک کرد کە تاوەکو ئێستا لە کەمپەکاندا مەشق و راھێنان بە سێ ھەزار خۆبەخشی مووسڵ کراوە.
Back to top button